دوای دوو ساڵ لە وەستانی کارەکانی لە کوردستان، کۆمپانیای (شیفرۆن)ی ئەمریکی تایبەت بە بواری وزە، دەستی بەکار کردەوە.
ئاژانسی ھەواڵی (ڕوەیتەرز) لە زاری چەند بەرپرسێکی کۆمپانیاکە، ڕاگەیاندووە: “ماوەی دوو ساڵ دەبوو گەورە کۆمپانیای جیھانی (شیفرۆن) کارەکانی لە ھەرێمی کوردستان وەستاند بوو، بەڵام لەئێستا دەستی بە کارکردن کردۆتەوە خەرێکی لێدانی بیرێکی نەوتە.
(روەیتەرز)، ئەوەشی خستووەتەڕوو: “ھەرچەندە لەئێستا ھەرێمی کوردستان لە خۆئامادەکردندا بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم، بەڵام (شیفرۆن) ھەر دەستی بە کارکردن کردەوە”.