ناوی سپۆنسه‌ره‌كانی فێستیڤاله‌كه ئاشكرا ده‌كرێت‌و لۆگۆكانیشیان بلاوده‌كرێته‌وه به‌رێوه‌به‌ری فێستیڤاڵیش ده‌ڵێت:” به‌گوێره‌ی به‌شداریكردنیان لۆگۆكانیان بلاوده‌كه‌ینه‌وه”. ژووری بازرگانی و پیشەسازف سلێمانیش بەشدارە.
فێستیڤاڵی فیلمی نێو ده‌وله‌تی سلێمانی، له چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا خولی دووه‌می به‌رێوه‌ده‌بات‌و ئه‌وه‌ی لای هونه‌رمه‌ندان به‌بایخه‌وه باسی لێوه‌ده‌كرێت ئه‌وه‌یه‌كه ئه‌و فێستیڤاله یه‌كه‌م فێستیڤاله له‌و ئاسته گه‌وره‌یه نێو ده‌وله‌تیه‌دا كه‌له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبته‌وه به‌رێوه‌ده‌چێت‌و وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هونه‌ری له‌پایته‌ختی رۆشنبیری ئه‌نجام ده‌ردرێت.
(فوئاد جه‌لال) به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای ” مه‌ستی فیلم”و به‌رێوه‌به‌ری فێستیڤاله‌كه ئه‌وه‌ی رونكرده‌وه كه پێشتریش له‌رێگه‌ی میدیاكانه‌وه ئه‌وه‌ی ئاكشرا كردووه كه هه‌ڵوێستی ژماره‌یه‌ك له‌سه‌رمایه‌داره‌كان و كۆمپانیا‌و رێكخراوه‌كان به‌رامبه‌ر ئه‌و پرۆژه گه‌وره‌یه لای ئه‌وان بایه‌خی زۆر بووه‌و لای زۆرێكیان وه‌ك ئه‌ركێك چاوی لێكراوه.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، لۆگۆی لایه‌نه سپۆنسه‌ره‌كان به‌گوێره‌ی به‌شدارییان له‌نمایش‌و ریكلامه‌كاندا بلاوده‌كرێته‌وه‌و هه‌وڵیانداوه ئه‌و لایه‌نه‌ی ئه‌گه‌ر له‌گۆشه‌یه‌كیشه‌وه هاوكارییه‌كی كردبێت، لۆگۆكه‌ی له‌كارو بلاوكراوه‌و نمایشه‌كانیاندا بلاو بكه‌نه‌وه.
ژووری بازرگانی و پیشەسازگ سلێمانی وەک یەکێک لە ھاوکارانی فستیڤاڵەکە بەکاری ڕاگەیاندن ھاوکاری ئەو فستیڤاڵە دەکەات.
دووه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وله‌تی سلێمانی كه 1ی ئۆكتۆبه‌ر نمایشیه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات‌و له‌ئێستاشدا وێنه‌ی لۆگۆی سه‌رجه‌م سپۆنسه‌ره‌كانی بلاو كرده‌وه، كه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌سه‌رمایه‌دارو كۆمپانیا‌و رێكخراو لایه‌نی دیكه سپۆنسه‌ری ده‌كه‌ن. پایه‌ته‌ختی ڕۆشنبیری له‌ئاماده‌باشی فێستیڤاڵێكی گه‌وره‌دایه كه له 126 ولاتی جیهانه‌وه به‌رهه‌مه سیه‌نه‌ماییه‌كانیان ره‌وانه‌ی ئه‌و فێستیڤاله كردووه.