وەزارەتی دارایی رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕەپارەیەک دەربڕی

وه‌زاره‌تی‌ دارایی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی‌ كرێی بڕە پارەیەک دەربری و بەرپرسیکی حکومیش میکانیزمی خەرجکردنی پارەکە دەخاتەڕوو.

ئه‌حمه‌د مام ره‌سوڵ به‌رێوه‌به‌ری گشتی‌ خزمه‌تگوزاییه‌كان له‌وه‌زاره‌تی‌ كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاندوە: داوامان له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتییه‌كان كاروباری شه‌هیدانی پارێزگاكانی‌ سلێمانی‌ و هه‌ولێر و دهۆك كردووه‌ لیستی‌ ناوی خوێندكارانمان بۆ ڕه‌وانه‌ بكه‌ن، تاوه‌كو ده‌ست به‌خه‌رجكردنی‌ كرێی خوێندنی‌ ساڵی‌2016-2017 بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ بكرێت، كه‌ وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانن.

ئاشكراشیكرد، بۆساڵی خوێندنی‌2017-2018 هاوشێوه‌ی‌ سالاَنی‌ پێشتر سه‌رجه‌م خوێندكارانی‌ وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كرێی خوێندنیان له‌زانكۆ و په‌یمانگا ئه‌هلیه‌كان بۆ خه‌رج ده‌كرێت، واته‌ به‌گوێره‌ی‌ رێنمایی ژماره‌ 3ی وه‌زاره‌تی‌ دارایی سوودمه‌ند ده‌بن و ئه‌و شایسته‌ داراییه‌یان بۆ خه‌رجده‌كرێت.

روونیشكرده‌وه‌ بۆ ئه‌مساڵ فۆڕمێكی‌ نوێیان ده‌ركردووه‌ و گشتاندنی‌ بۆ سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌راتیه‌كان بۆكراوه‌، هاوكات له‌رێی نوسراوێكیشه‌وه‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ په‌روه‌رده‌ و خوێندنی‌ بالاَ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌، بۆ هه‌ر خوێندكارێك به‌و فۆڕمه‌ سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌كانی له‌ئه‌مساڵدا بۆ ڕایی ده‌كرێت.