سه‌رباری ته‌نگژه‌ی دارایی، دامه‌زراندنی كۆمپانیای خۆماڵی و هاتنی كۆمپانیا بیانییه‌كان نه‌وه‌ستاوه، به‌پێی داتاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماركردنی كۆمپانیا، له ماوه‌ی سێ ساڵ و نیوی ته‌نگژه‌ی داراییدا، زیاتر له شه‌ش هه‌زار كۆمپانیا تۆمار كراون و ڕۆژانه ژماره‌یان زیاتر ده‌بێت. به‌پێی داتاكان، كوردستان سێ به‌رامبه‌ری كۆی پارێزگاكانی عێراق كۆمپانیای بیانی هه‌ن.
دوای كرانه‌وه‌ی كوردستان له ساڵی ٢٠٠٤ به ڕووی وڵاتانی ده‌ره‌وه، به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كۆمپانیا ڕوویان له هه‌رێم كرد، به‌شێوه‌یه‌ك له ساڵانی به‌ر له ته‌نگژه‌ی دارایی ژماره‌ی پێوانه‌یییان تۆمار كرد به‌وه‌ی ڕۆژ نه‌بوو دوو كۆمپانیا دانه‌مه‌زرێن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆ چوار ساڵ ده‌چێت ته‌نگژه‌ی دارایی به‌رۆكی كوردستانی گرتووه و هێشتا لێی نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام تۆماركردنی كۆمپانیا هه‌ر به‌رده‌وامه و ڕانه‌وه‌ستاوه.
سه‌دره‌دین ڕه‌شید یه‌ك له‌وانه‌ی له ساڵانی ته‌نگژه‌ی دارایی كۆمپانیای دامه‌زراندووه، كۆمپانیاكه‌ی ئه‌و بۆ بواری فڕۆكه‌وانییه و ده‌ڵێ، “له خوا به‌زیاد بێت كاره‌كه‌م باشه”. سه‌دره‌دین هه‌لی كاری بۆ دوو كه‌سیش ڕه‌خساندووه و پێی وایه “به قازانجی كه‌م و به‌رده‌وام جێی خۆمان له بازاڕ كردووه‌ته‌وه”. سیروانیش له بازرگانی خۆراك ده‌ڵێ، “بازاڕمان خراپ نییه و پێنج خێزان بژێوییان له‌سه‌ر كۆمپانیاكه‌ی منه”.
له به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌دا كۆمپانیا هه‌یه كه هه‌ر له ساڵانی ته‌نگژه دامه‌زراوه و بازاڕیان نییه. كۆمپانیاكه‌ی فریاد له بواری به‌ڵێنده‌رایه‌تی گشتییه و ده‌ڵێ، “كارمان نییه”. هاوڕێ عه‌بدوڵا له بواری بازرگانی گشتی كه پیڤیسی له توركیاوه هاورده كردووه، رای ده‌گه‌یه‌نێ “له‌به‌ر بێ بازاڕی ده‌رگه‌ی كۆمپانیاكه‌مان داخستووه”.
كۆمپانیاكان یه‌ك و دووان نین كه له ساڵانی ته‌نگژه‌ی دارایی دامه‌زراون و به‌پێی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری كۆمپانیاكان، له ساڵی ٢٠١٤ه‌وه تا شه‌ش مانگی ٢٠١٧، پێنج هه‌زار و ٦٢٧ كۆمپانیا تۆمار كراون. به‌راورد به ساڵانی به‌ر له ته‌نگژه‌ی دارایی رێژه‌كه كه‌می كردووه كه هه‌شت هه‌زار و ٩٩٧ كۆمپانیا بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماركردنی كۆمپانیاكان له ٢٠٠٥ دامه‌زراوه، دڵزار ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماركردنی كۆمپانیاكان ئاماژه به ساڵانی فه‌رحانی ده‌دات كه تۆماركردنی كۆمپانیاكان له‌وپه‌ڕی به‌رزیدا بوون، له ٢٠١١ ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كردووه و به‌راوردی ئه‌وكات به شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، تۆماركردن ٨٠% دابه‌زیوه، به‌ڵام به‌یه‌كجاری نه‌وه‌ستاوه. دڵزار ده‌ڵێ، “له‌و ته‌نگژه‌دا كۆمپانیاكان خۆیان كۆ كردووه‌ته‌وه و ژماره‌ی كارمه‌ندیان كه‌م كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له كاره‌كانیان به‌رده‌وامن”.
جیا له كۆمپانیاكانی ناوخۆ، هێشتا سه‌رمایه‌دارانی بیانی متمانه‌یان به كوردستان له‌ق نه‌بووه و سه‌رباری شه‌ڕی داعش و ته‌نگژه‌ی دارایی، وه‌ك ئاینده لێی ده‌ڕوانن و له ساڵی ٢٠١٤ه‌وه تا شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، ٤٣٢ كۆمپانیای بیانی له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه تۆمار كراون.
دڵزار ئیسماعیل ئاماژه به هه‌ندێك كۆمپانیا ده‌دات كه كاره‌كانیان كاتین و بۆ یارمه‌تی ئاواره‌كان لێره‌ن، به‌ڵام ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه تێیاندایه پێوه‌ستن به بووژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری و وه‌به‌رهێنان، كه جێی دڵخشیه. ئه‌و ده‌ڵێ، “له كوردستاندا نزیكه‌ی سێ هه‌زار و ٣٠٠ كۆمپانیای بیانی هه‌ن، به‌ڵام له هه‌موو پارێزگاكانی عێراق ته‌نیا ٨١٥ كۆمپانیای بیانی هه‌ن”.
جیا له‌و كۆمپانیایانه‌ی له كوردستان هه‌ن و تۆمار نه‌كراون، ئیسماعیل ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، “تا ئێسته ته‌نیا ٤٥٠ كۆمپانیای بیانی و خۆماڵی خۆیان پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه و ئه‌و ژماره‌یه‌ش به‌راورد به كۆی ژماره‌ی كۆمپانیاكان زۆر كه‌مه”.
كۆی ژماره‌ی تۆماركراوی كۆمپانیاكانی كوردستان به‌گشتی ٢٣ هه‌زار و ٤٤٣ كۆمپانیایه، كه له نێویاندا كۆمپانیاكانی توركی زیاترینیانه و ٤٤،٣٩% پێك دێنن و كۆمپانیاكانی ئێرانی به ١١،٣١% له پله‌ی دووه‌م دێن، دوای ئه‌وانیش كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكاییه‌كانن به ڕێژه‌ی ٤،١٦% .
ئه‌وه‌ش وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری كۆمپانیاكان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، له ئاست ستانداردی جیهانی نین و به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوانی كوردستان، پێویسته ٢٠٠ هه‌زار كۆمپانیا هه‌بێت. بۆ گه‌یشتن به‌و ئاسته‌یش ئیسماعل ده‌ڵێ، “زیاتر له ٥٠٠ هه‌زار دووكانداری بازرگانی له كوردستان هه‌ن و تۆمار كراون؛ كه پێدانی كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وییه، ده‌كرێت هه‌موو كردارێكی بازرگانی شێوه‌ی یاسایی وه‌ربگرێت و بكرێنه كۆمپانیا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلوول فه‌رمانگه‌كه‌مان به ئه‌لیكترۆنی ده‌كرێت و هاوشێوه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو، مه‌به‌ستمانه له ڕێیه‌وه كۆنتڕۆڵی بازاڕ و داهاتی تاك دیاری بكرێت و پلانه‌كانی له‌سه‌ر دابڕێژرێت”.
كۆمپانیای وه‌همی
ژماره‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه كه‌م نین كه ناویان تۆمار كردووه، به‌ڵام داریان له‌سه‌ر به‌رد دانه‌ناوه. به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماركردنی كۆمپانیاكان ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، “١٢ هه‌زار كۆمپانیامان هه‌ن كاریان نه‌كردووه و به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ده‌یانه‌وێت پووچه‌ڵ بكرێنه‌وه، ته‌نیا باجی ساڵی كۆتا ده‌دات و حكوومه‌ت له ساڵانی ڕابردووی خۆش ده‌بێت، ئه‌وه‌ی تۆماره و كار ناكات، له وه‌زاره‌تی پلاندانان پۆلێنكردنی كۆمپانیاكان هه‌ن و ده‌یانخه‌نه لیستی ڕه‌شه‌وه و ساڵانه ٧٠ تا ٨٠ كۆمپانیا ده‌خرێنه لیستی ڕه‌شه‌وه”.
جیا له‌وانه كه‌سانێك به‌مه‌به‌ستی فێڵكردن له خه‌ڵكی كۆمپانیایان تۆمار كردووه و بۆ ئه‌وانه‌یش ئیسماعیل ده‌ڵێ، “به‌پێی یاسا سزایان ده‌ده‌ین كه تا ١٢ ملیۆن دینار سزا ده‌درێن و ئه‌وانه هه‌بوون و سزا دراون”.
یاسای تۆماركردنی كۆمپانیاكان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان به یاسای ژماره 21ـی ساڵی 1997 كار ده‌كات كه به بڕیاری ژماره 64ـی ساڵی 2004 هه‌موار كراوه‌ته‌وه كه ئه‌وه‌ش كه‌موكورتی هه‌یه.
یه‌ك له خاڵه نه‌رێنییه‌كانی ئه‌و یاسایه ئه‌وه‌یه كه هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ملیۆنێك دیناری له حیسابه‌كه‌یدا هه‌بێت، ڕێی كاركردنی پێ ده‌درێت. ئه‌وه‌ش به بڕوای هۆشیار مه‌عرووف پسپۆڕی ئابووری “كاره‌ساته”. ئه‌و پێشتر به”وشه”ی ڕاگه‌یاندبوو كه ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ 40 ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش دروست نه‌بووه. دكتۆر هۆشیار به پێویستی ده‌زانێت كۆمپانیاكان لانیكه‌م 100 هه‌زار دۆلاری له حیسابدا هه‌بێت، ئینجا مۆڵه‌تیان پێ بدرێت.
كه‌موكوڕی ئه‌و یاسایه به بڕوای به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری كۆمپانیاكان ته‌نیا بڕی سه‌رمایه‌ی كۆمپانیا نییه. به‌ڵكو وه‌ك ده‌ڵێ، ناكرێت كۆمپانیای بیانی 100% له هه‌رێم به‌ناوی كه‌سی بیانییه‌وه بێت، به‌ڵكو ئه‌و به‌باشی ده‌زانێت 51% به‌ناوی كه‌سێكی خۆماڵی بێت؛ بۆ ئه‌وه‌ی بڕیارده‌ر له كۆمپانیاكان خه‌ڵكی خۆماڵی بن و هه‌موو شتێك ڕاده‌ستی كه‌سانی بیانی نه‌كرێت.
به‌ڵام دكتۆر هۆشیار نایشارێته‌وه، “كاركردن به‌و یاسایه به‌ڕه‌ڵایی به‌دوای خۆیدا دێنێت كه له دواییدا باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ین”.