له شاری عه‌نتاب كه له لایه‌ن یونیسكۆوه ناوی خراوه‌ته نێو لیستی شاره داهێنه‌ره‌كان له بواری گاسترۆنۆمی (كولتووری خۆراك)دا، دۆشاوی بیبه‌ر بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی داهاتی ئه‌و ژنه گه‌نجانه‌ی هاوسه‌رگیرییان ئه‌نجامداوه.
ژنان و كچان له كۆتایی هاویندا بیبه‌ری تونی كێڵگه‌كان له چه‌ند شوێنێكی شاردا كۆده‌كه‌نه‌وه و دوای ده‌ركردنی ناوكه‌كانی، وردی ده‌كه‌ن. ئه‌م كاره چه‌ندین رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
دوای ئه‌وه‌ی بیبه‌ره‌كه له مه‌كینه ده‌درێت و ده‌كرێته دۆشاو، سێ بۆ چوار رۆژ له‌به‌ر تیشكی هه‌تاودا ده‌هێڵرێته‌وه تا تام و ره‌نگی بگاته ئه‌و تام و ره‌نگه‌ی خوازراوه.
ئه‌م ژن و كچانه به ئاماده‌كردنی دۆشاوی بیبه‌ر بۆ وه‌رزی زستان، بڕه پاره‌یه‌ك په‌یداده‌كه‌ن و هاوكاری خێزانه‌كانیان ده‌بن.
بێریڤان گێزه‌ر یه‌كێكه له‌و كچانه‌ی ئه‌و كاره‌ده‌كات بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و گوتی:
“له‌جیاتی ئه‌وه‌ی داوای پاره له خێزانه‌كه‌م بكه‌م، خۆم خه‌رجیی خۆم په‌یداده‌كه‌م. ئێمه بیبه‌ره‌كان ده‌بژێرین، ده‌یشۆینه‌وه و هه‌ڵیده‌خه‌ین. لێره كچانی وه‌ك من كارده‌كه‌ن. له حه‌وتی به‌یانییه‌وه تا حه‌وتی ئێواره كارده‌كه‌ین. زۆر دڵخۆشم كه لێره له‌گه‌ڵ ئه‌م هاوڕێانه‌م كارده‌كه‌م.”