به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی بابان له سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت؛ بڕی (15) ملیار دینار پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران گه‌یشتۆته بانكه‌كه‌یان و ده‌ستكراوه به‌دابه‌شكردنی پارەکە به‌سه‌ر جوتیاراندا.
سدیق عەبدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی بابان راگه‌یاند؛ رۆژانه ئه‌و چه‌كی بانكیانه‌ی له سایلۆی سلێمانیه‌وه بۆیان دێت بۆ جوتیارانی سه‌رف ده‌كه‌ن كه بۆ ئه‌مڕۆ (50) چه‌كی بانكیان به‌ده‌ست گه‌یشتوه.
ئاماژەی بەوەشکرد، ته‌نیا دوێنی (57) چه‌ك سه‌رف بوه كه بڕه‌كه‌ی زیاتر له (400) ملیۆن دیناره.
وتیشی: نوسراویان بۆ كراوه بۆ سه‌رفكردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارن بۆ ساڵه‌كانی (2014) و (2015) و (2016)، به‌ڵام هێشتا ته‌واو نه‌بوه دابه‌شكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه.
هاوكات جوتیاران ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن پاره‌یه‌كی زۆریان لای حكومه‌تی عێراقیه ئه‌گه‌ر بۆ ساڵی داهاتوش حكومه‌ت به‌م شێوه‌یه پاره‌كه‌یان بۆ خه‌رج بكات ئه‌وا ئاماده نین ساڵی داهاتوگه‌نم راده‌ستی سایلۆكانی هه‌رێم بكه‌ن.