زیاتر له دو هه‌زار و (200) كارگه له پارێزگای سلێمانی داخراون پەرلەمانتارێک داخستنی کارگەکان بە سیاسەتی برسیکردنی هاوڵاتیان ناو دەبات.
بەهۆی قەیرانی داراییەوە لە کۆی (2600) گارگەی جۆراوجۆری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە دو هەزار و (200)کارگەیان داخراون و ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت؛ حكومه‌تی هه‌رێم هۆکاری داخستنی كارگه‌كانە.
ئێستا به‌شێكی كه‌می كارگه‌كان كارده‌كه‌ن ئه‌وانیش به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و هاوكاری نه‌كردنی حكومه‌ته‌وه مه‌ترسی داخستنیان لێده‌كرێت, شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت: “حكومه‌تی هه‌رێم به‌هۆی سیاسه‌تی برسیكردنه‌وه بۆته هۆكاری داخستنی كارگه‌كان”.
لاى خۆیەوە؛ دلاوه‌ر عه‌لی، ئه‌ندامی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ئاشکرای دەکات له كۆی (2600)كارگه ئێستا ته‌نیا (400)كارگه له كاركردن به‌رده‌وامن واتە (2100)كارگه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه داخراون, به‌پێی ستانداردی جیهانی ئه‌گه‌ر له هه‌ر كارگه‌یه‌كدا (50)كه‌س كاربكات ئه‌وا به داخستنی ئه‌و كارگانه زیاتر له (100)هه‌زار هاوڵاتی بێ كاربون و هۆکارى ئەو دۆخەش بۆ “نه‌بونی پلان و سیسته‌م” دەگەڕێنێتەوە.
هاوڵاتیان ئاماژە بەوە دەکەن وەک حكومه‌ت خۆى شكستی هێناوه له دابینكردنی هه‌لی كار بۆ هاوڵاتیان، به داخستنی ئەو كارگانە و هاوکارینەکردنیان رێژه‌ی بێكاریی زیاتر کردوە.