بڕیارە لە ٢٥ی ئەم مانگە لە کوردستان ڕیفراندۆم بەڕێوەبچێت، وپێشبینی دەكرێت لەئەگەری بەڕێوە چوونی ئەم پرۆسەیە كێشەی گەورەی لێ بكەوێتەوە، بەهۆی ئەوەی وڵاتانی دراوسێ وزۆربەی وڵاتە زلهێزەكان پێیان وایە كاتەكەی گونجاو نیە وپێویستە دوابخرێت، بەڵام دەبێت بزانین کە هەندێک وڵات چەند ساڵێک بەر لە ئێستا هەمان کێشەی ئێمەیان هەبووە و ویستوویانە لە حکومەتە ناوەندییەكان جیاببنەوە، بۆ نموونە:
- کیرایمیە
بەگوێرەی ئەو ڕاپرسییەی لە ١٦ مارسی ٢٠١٣ ئەنجامدرا، بە زۆرینەی دەنگ خەڵکی کیرایمیە داوای جیابوونەوەیان لە ئۆکرانیا كرد بۆ ئەوەی ببنە بەشێک لە وڵاتی رووسیا، سەرەتاش ئەنجامی ڕاپرسییەکە تەنها لەلایەن ڕووسیاوە دانی پێنرا و وڵاتانی خۆرئاوا ئەنجامەکەیان ڕەتکردەوە.
ژمارەی دانیشتوانی کیرایمیە دوو ملیۆن كەس دەبێت وڕووبەرەکەشی ٢٦ هەزار کم چوارگۆشەیە و پشت بە بەرهەم هێنانی خۆراک و سوتەمەنی دەبەستێت.
- باشوری سودان
لە ٧ ی شوباتی ٢٠١١ ئەنجامی ڕاپرسی هاوڵاتیانی باشوری سودان ئاشکراکرا کە تیایدا بە زۆرینەی دەنگ داوای جیابوونەوەیان لە سودان کرد ، هۆکاری ئەمەش بێزاربوونی خەڵک بوو لەو جەنگەی نزیکەی ٢٠ ساڵ بوو لە نێوان دەوڵەتی سودان و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازەکان بەردەوام بوو ئەمەش بەهۆی فەرامۆشکردنی حکومەتی سودان بوو بۆ ئەم بەشەی سودان.
ڕووبەڕی باشووری سودان نزیکەی ٦٠٠ هەزار کم چوارگۆشە دەبێت و خاوەن بڕێکی زۆری پترۆلە.