بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی داوا لە خاوەن مۆلیدە ئەهلیەكان دەكات پابەندی ئەو بڕیارە بن كەبۆكارپێكردنی مۆلیدە ئەهلیەكان دەریانكردووە و بەپێچەوانەوە هەڵوێستی توندیان دەبێت.
بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند: ئاگاداری خاوەن موەلیدە ئەهلییەكانی سنوری شاری سلێمانی دەكەین كە پابەندی ئەو بەرنامەیەبن كە لە 17/9/2017 چۆتە بواری جێبەجێكردنەوە، هەر خاوەن موەلیدەیەك پابەند بە بەرنامەكەوە و كار بەموەلیدەی بكات لەدەرەوەی ئەو بەرنامەی بۆی دانراوە، جگە لە سزا دەدرێت، رۆژانە سێ كاتژمێری لێدەبڕدرێ.
بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە: دووبارە داوایان لێدەكەین كە پابەندە ئەو بەرنامیە بۆیان دانراوە، پێویستە رۆژانە لە كاتژمێر 10ی بەیانی تا یەكی شەو كاربكەن.