ئەبوبەکر هه‌ڵه‌دنی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت “هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 700 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كات و 20 له‌سه‌دی ئه‌و بڕه‌یه كه عێراق هه‌نارده‌ی ده‌كات و داهاته‌كانیش زیادبوون”.
لێژنه‌كانی دارایی و ئابووری و وه‌به‌رهێنان، سامانه سروشتییه‌كان، ده‌ستپاكی و یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، جه‌عفه‌ر ئیمینكی و سكرتێری كاتیی په‌رله‌مان، بێگه‌رد تاڵه‌بانی و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان به بێ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك فراكسیۆنی گۆڕان و ئه‌ندامانی لێژنه‌كانییان له باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پڕۆژه‌ی هه‌ڵگرتن یان نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وتی موچه كۆبوونه‌وه.
پاش زیاتر له دووكاتژمێر له كۆبوونه‌وه سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كه ئه‌ندامی به‌شدار بوو له‌و كۆبوونه‌وه‌یه، ئه‌بو به‌كر هه‌ڵه‌دنی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن رایگه‌یاند “كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و هه‌ر چوار لێژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار كه لێژنه‌كانی یاسایی، دارایی، وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان و ده‌ستپاكی كۆبووینه‌وه و بابه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه بریتی بوو له قسه‌كردن له‌سه‌ر سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه”.
وتیشی: “ئه‌مڕۆ بابه‌تی موچه و بژێوی هاووڵاتییان له لای خه‌ڵك و حزبه‌كان و فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانیش ئه‌وله‌وییه‌ته، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئێمه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاری بوو، ئه‌وه‌ی پێیگه‌یشتین ده‌بێت سنوورێك بۆ ئه‌م بابه‌ته دابنرێت و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێداچوونه‌وه به سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه‌دا بكات و كۆتایی پێ بهێنێت، كۆمه‌ڵێك رێككاری یاسایی هه‌یه به ده‌ركردنی یاسایه‌كی تایبه‌تی مووچه یان به بڕیارێك بڕیاری پێشووی خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، چونكه لێره‌دا به پێی پڕنسیپی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان له رووی تایبه‌تمه‌ندێتییه‌وه ده‌بێت حكوومه‌ت ئه‌و كاره بكات، به‌ڵام په‌رله‌مان حكوومه‌ت پابه‌ند بكات و گوشاری بخاته سه‌ر، چونكه به‌رده‌وام بوونی ئه‌م قه‌یرانه داراییه گرفت و نیگه‌رانییه‌كی زۆری بۆ هاووڵاتییانی كوردستان به‌جێ هێشتووه و لێكه‌وته‌ی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی زۆری به‌جێ هێشتووه”.
له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی نێو كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ئه‌بو به‌كر هه‌ڵه‌دنی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن رایگه‌یاند “له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆماندا گه‌یشتین به‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه له‌گه‌ڵ تیمی حكوومه‌تدا كۆببینه‌وه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگره‌كه‌ی، هه‌روه‌ها سێ لێژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار له حكوومه‌تدا هه‌یه كه ئه‌وانیش لێژنه‌كانی پێداچوونه‌وه به سیسته‌می پێداچوونه‌وه به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، لێژنه‌ی چاكسازییه دارایی و كارگێڕییه‌كان و بایۆمه‌تری، لێژنه‌ی ده‌سته‌به‌ری شه‌فافییه‌ت له داهاته‌كانی نه‌وت ئاماده ببن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌دوای ئه‌وه‌وه ئێمه‌ش ئاماده‌كارییه‌ك بكه‌ین بۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، هه‌موومان رێككه‌وتوو بووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌م بارگرانییه‌ی سه‌ر خه‌ڵك بهێنرێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ناچار بكرێت سنوورێك بۆ ئه‌م پاشه‌كه‌وتی مووچه‌یه دابنێت”.
ئه‌بو به‌كر هه‌ڵه‌دنی له‌باره‌ی توانای حكوومه‌ت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن روونی كرده‌وه “ئێمه پێمان وایه هیچ بیانوو و پاساوێك بۆ حكوومه‌ت نه‌ماوه‌ته‌وه، حكوومه‌تێك رۆژانه 700 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده دەكات كه ده‌كاته 20 له‌سه‌دی ئه‌و سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وته‌ی كه حكوومه‌تی عێراق رۆژانه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌كات، ئه‌مه جگه له داهاته‌كانی ناوخۆ و داهاتی دیكه‌ی وه‌كو زیادبوونی رسوماته‌كان، بۆیه هیچ پاساوێك بۆ پاشه‌كه‌وتی مووچه و به‌رده‌وامبوونی نه‌ماوه، هه‌نگاوی ئه‌مڕۆمان هه‌نگاوێكی باش بوو، ئه‌و دوو كۆبوونه‌وه‌شی له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌كرێت ئومێده‌وارین شتێكی دڵخۆشكه‌ری بۆ خه‌ڵكی كوردستان تێدابێت و ئێمه‌ی په‌رله‌مانتارانیش داكۆكیكاری ئه‌م مافه‌ی خه‌ڵك ده‌بین و له‌م مافه‌ی خه‌ڵك خۆش نابین، ئومێد ده‌كه‌ین به هه‌ماهه‌نگی ئێمه و حكوومه‌ت پێكه‌وه بتوانیین بڕیارێكی دڵخۆشكه‌ر بده‌ین بۆ دڵخۆشكردنی خه‌ڵكی كوردستان”.
سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه بریتییه له سیسته‌مێكی دارایی كه حكوومه‌تی هه‌رێم نزیكه‌ی 20 مانگ له‌مه‌وبه‌ر په‌یڕه‌وی كرد و بریتییه له بڕینی نیوه و زۆر جار زیاتری له‌نیوه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی خۆی به هۆی كه‌میی ئه‌و داهاتانه‌ی به‌ده‌ستی ده‌هاتن به هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و بڕینی بوودجه‌ی هه‌رێم له‌به‌غدا و شه‌ڕی داعشه‌وه، سیسته‌مه‌كه‌ش نیگه‌رانیی له لای مووچه‌خۆران دروست كرد، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم چه‌ند مانگێك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆی قه‌رزاره له ساڵی 2015.