ئیداره‌ی گشتی کشتوکاڵی پارێزگای کوردستان ڕایگه‌یاند ”کارگه‌یه‌کی به‌رهه‌م هێنانی هه‌نگوین به بەهای ۱۲ ملیار ته‌مه‌ن له کوردستان دروستدەکرێت.
په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی ئیداره‌ی گشتی کشتوکاڵی پارێزگای کوردستان، که‌ریم زولفه‌قاری له سێهه‌مین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌نگوینی مه‌ریوان وتی: پارێزگای کوردستان به هۆی که‌والێتی هه‌نگوینه‌وه پله‌ی یه‌که‌می ئێرانی هه‌یه.
ئەو وتیشی: ئێمه هیوادارین که په‌ره‌دان به که‌رتی کشتوکاڵی و پیشه‌ی وه‌ک هه‌نگداری ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که کۆڵبه‌ری به ته‌واوی له‌م ناوچه‌یه نه‌مێنێت.
ئاماژە بەوەشکرد. ئێمه هه‌وڵمان داوه باشترین هه‌ڵسوکه‌وتمان له‌گه‌ڵ خاوه‌ن هه‌نگه‌کان هه‌بێت و ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان بێت بۆیانی ئه‌نجام بده‌ین. له درێژه‌ی دابین کردنی هه‌نگوینی باشتر له کوردستان ئه‌م پارێزگایه و ناوه‌ندی به‌ره‌کات ڕێککه‌وتن نامه‌یه‌کیان واژۆ کردووه که کارگه‌یه‌کی به‌رهه‌م هێنانی هه‌نگوینی کوردی به بودجه‌ی ۱۲ ملیار ته‌مه‌ن دروست بکرێت، ۵۱ له سه‌دی پشکی ئه‌م کارگایه هی هه‌نگداره‌کانی کوردستانه و ٢٩ له سه‌دیشی هین ناوه‌ندی به‌ره‌کات ده‌بێت.
ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: له کوردستاندا به‌ستێن بۆ به‌رهه‌م هێنانی هه‌نگ له چیاکان زۆر له‌باره و باشترین کوالیتی هه‌یه، که‌سێکی کۆڵبه‌ر به ٢٠ هه‌نگه‌وه ده‌توانێت داهاتی زۆر باشتری له کۆڵبه‌ری بێت و زه‌رەر له جه‌سته‌ی خۆشی نه‌دات، هیوادارین بتوانین به‌م جۆره پڕۆژانه به‌ستێنه‌کان بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لی کاری زیاتر ئاماده بکه‌ین.
ئێمه ئه‌مساڵ له پێنج به‌شی هه‌نگوینی مه‌ریوان، هه‌نجیری هه‌ورامان، ترێ بیجار و ئه‌سبی ڕه‌سه‌نی کوردی فستیڤاڵمان به‌ڕێوه بردووه و به‌رده‌وام ده‌بین له‌م هه‌وڵانه.
ئاژانسی مێهر