عیراق له‌ سپی كردنه‌وه‌ی پاره‌دا مه‌ترسیدارترین وڵاته‌

به‌پێی پۆلێنێكی په‌یمانگای (بازل)ی حكومی كه‌ ساڵانه‌ ئه‌نجامی ده‌دات عیراق پله‌ی یه‌كه‌می له‌ریزبه‌ندی وڵاتانی جیهانی و عه‌ره‌بی له‌بوای سپی كردنه‌وه‌ی پاره‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی وه‌رگرتووه‌.

به‌پێی پۆلێنی ئه‌و په‌یمانگایه‌ كه‌ شه‌شه‌م ساڵه‌ به‌دوای یه‌كدا ئه‌نجامی ده‌دات، عیراق مه‌ترسیدارترین وڵاته‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی كاری سپی كردنه‌وه‌ی پاره‌ی تێدا ئه‌نجام بدرێت.

ئه‌وه‌ش ئاشكراوه‌ كراوه‌، وڵاتی (ئه‌رده‌ن) یه‌كه‌می وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان ده‌رچووه‌ بۆ روبه‌ڕووبه‌نه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ نایاساییه‌و رێگرتن لێی، به‌دوای ئه‌ویشدا هه‌ریه‌كه‌ له‌ وڵاتانی (قه‌ته‌ر، سعودیه‌، كوێت، به‌حره‌ین، ئیمارات، تونس، مه‌غریب، جه‌زائیر، یه‌مه‌ن، لوبنان)دێت.

په‌یمانگاكه‌ پۆلێنی بۆ 146 وڵات كردووه‌، له‌بوای (سپی كردنه‌وه‌ی پاره‌)ـشدا به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی، به‌ڕێژه‌یه‌ك پشتی به‌ستووه‌ به‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌وڵاته‌كه‌ندا بوونیان هه‌یه‌، وه‌ك گه‌نده‌ڵی حكومی و به‌دڕه‌وشتی له‌كه‌رتی تایبه‌ت و ناڕوونی له‌ بودجه‌ی وڵاتدا.

PUKmedia