دوای ١٣ ساڵ لە راگرتنی، ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و روسیا دەستیپێکردەوە و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی عێراقی لە فڕۆکەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتییەوە بەرەو فڕۆکە خانەی “فنۆکۆفۆ”ی مۆسکۆ بەرێکەوت.
“سێرگی ئێزفۆلسکی” وتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی روسیا رایگەیاندووە: دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان بەغداد و مۆسکۆ ئاماژەیەکی باشن بۆ جێگیربوونی رەوشی ئەمنی لە عێراق و لە رووی ئەو ھەنگاوەوە عێراق دڵنیایی دەداتە روسیا کە چاودێرانی وڵاتەکە دەتوانن بە پارێزراوی سەردانی عێراق بکەن.
بەھۆی ناجێگیریی رەوشی عێراق و جەنگە یەک لە دوا یەکەکانی وڵاتەکەوە، لە ساڵی “٢٠٠٤”ەوە روسیا گەشتە ئاسمانییەکانی لەنێوان و بەغداد و مۆسکۆدا راگرت.