فستیڤاڵی سلێمانی خەڵاتی ئەحمەد کایە دەبەخشێت

جیاواز لەخەلاتی براوەکانی فێستیڤاڵ، لەخولی دووەمدا سێ خەلاتی دیکەی گرنگ دەبەخشن‌و لەوچوارچێوەیەشدا خەلاتی (ئەحمەد کایا)، دەبەخشرێت.
(فوئاد جەلال) بەرێوەبەری فێستیڤاڵ ئاشکرایدەکات، بەگشتی لەم خولەدا کاروچالاکیەکانیان زیاد کردووەو بڕیاریشیانداوە، جگە لەخەلاتی براوەکانی فێستیڤاڵ (سێ)، خەلاتی دیکە ببەخشن، وتیشی:” خەلاتەکان بریتین لەخەلاتی (شکۆمەندی، ئەحمەد کایا، پەرچەم)، کە لەلایەن کۆمپانیای (مەستی فیلم)ەوە، دەبەخشرێتە سێ کەس‌و ئەو کەسانەش کەبەشایستەی ئەو خەلاتە دیاری کراون تا رۆژی بەخشینی خەلاتەکان ناوەکانیان ئاشکرا ناکەین”.
دەربارەی دانان‌و دیاری کردنی ناوی خەلاتەکانیش ئاشکرایدەکەن، میللەتی کورد دیرۆکی گەلیًک کەسایەتی‌و ناوداری لەهەگبەکەی خۆیدا هەلًگرتوەو لاپەرەکانی مێژوو لەوروەوە وێنەی گەلێک شکۆمەندو کۆڵنەدەری لەپێناو ئازادی‌و بەرگریکردن تێدایە… بۆیە دانانی خەلاتێک بەو ناونیشانە بۆ ئەو مەبەستەبووە ببەخشرێتەکەسێک کە شیاوی ئەو ناونیشانەبێت، هاوکات دانانی خەلاتێک بەناوی کایا لەوەوە سەرچاوەدەگرێت، کەیەکێک بووە لەهونەرمەندە مەزنەکان‌و هەڵوێستە نەتەوایەتیەکانی‌و ژیانی پر لەحەسرەت‌و دەربەدەری کایا بۆتە سیمبول‌و شانازی نەتەوەیەک، بۆیە ئەو خەلاتەش دەبەخشرێتە کەسێک کەشایستەی ناونیشانەیکەی کایا بێت.
لەبارەی خەلاتی سێیەمیشەوە (فوئاد جەلال) بەرێوەبەری فێستیڤالەکە رایگەیاند، خەلاتی (پەرچەم)، خەلاتێکی تایبەتە، چونکە یەکێک بووە لەو ژنە ئازایانەی کە گیانی خۆیی کردۆتە قوربانی‌و هەستی نەتەوەیی‌و خۆنەویستی ئەوی تابەر دەرگای مەرگ بردووەو لەپێناو خاک‌و نەتەوەکەی شەهید بووە.
(پەرچەم) کچەگەورەی خێزانەکەی، لەدایک‌و باوکێکی ولاتپارێز لە ساڵی 1976لە عەفرین لەدایک بووە، بەرلەوەی بریاربدات لەچیاکان‌و بۆ بەرگری نەتەوەکەی روبەروی مەرگ ببێتەوە، وەک هونەرمەندێکی گۆرانی بێژ ناسراوە‌و دەنگی پرسۆزی‌و خەمی نەتەوەکەی ئاوێتەی یەک کردووە، لەساڵی 1993 یەکەم گۆرانی تۆمار کردووە.. پەرچەم لەساڵی (1999) شەهید بووە.
وەک بەرێوبەرو رێکخەرانی فێستیڤالەکە جەختی لێدەکەنەوە، دانانی ئەو خەلاتانە لەچوارچێوەی زیادکردن‌و بایەخدانی زیاترە بەکارو چالاکیەکانی خولی دووەمی فێستیڤالەکە هەروەک لەخولی یەکەمدا کۆمپانیای مەستی فیلم دوو خەلاتی بەخشی کە ئەوانیش خەلاتی (تەهای کەرمی)، خەلاتی باشترین(سیناریۆ)بوو.
لەژێر دروشمی (کولتووریک بۆ پێکەوە ژیان) 1ی ئۆکتۆبەر دووەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەولەتی سلێمانی، لە پایتەخشتی رۆشنبیری چالاکیەکانی دەست پێدەکات‌و بڕیارە 170 فیلم نمایشبکرێت، هاوکات ژمارەیەک سیمینارو وۆرک شۆپ بەرێوەبچێت