باڵیۆزخانەی روسیا لە عیراق رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو هێڵی ئاسمانی نێوان مۆسكۆو بەغدا دەكرێتەوەو رۆژی یەك شەممەش یەكەم گەشت ئەنجام دەدرێت.
باڵیۆزخانەی روسیا لە عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، پێشوازی لە كردنەوەی هێڵی ئاسمانی نێوان مۆسكۆ و بەغدا دەكەنو هیوادارن لەو رێگەیەوە بواری ئابووریو بازرگانی نێوان هەردوو وڵات گەشەی زیاتر بكات.
بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، بە دیاریكراوی رۆژی یەك شەممە یەكەم گەشتی ئاسمانی لە بەغداوە بۆ مۆسكۆ ئەنجام دەدرێت.
بڕیاری دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانیەكانی نێوان روسیاو عیراق لە كاتێكدایە، (كازم فنجان حەمامی) وەزیری گواستنەوە رایگەیاندبوو لە داهاتوویەكی نزیكدا هێڵی ئاسمانی بەغداو بەسرە بۆ مۆسكۆ و سەرجەم شارەكانی تری روسیا دەكرێتەوە.