بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند كە لەسبەی(یەكشەممەوە) مۆلیدە ئەهلییەكان بەپێی بەرنامەیەكی نوێ كاردەكەن كە دەبێت لە كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانییەوە تاوەكو 1ی شەو هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی بڕا ئەوان كارەبا بدەنە هاوڵاتیان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا مۆلیدە ئەهلییەكانی ناوشاری سلێمانی و دەوروبەری ئاگاداركردۆتەوە كە وه‌ك له‌سه‌ره‌تاى مانگى ئه‌یلولدا له كۆبونه‌وه‌ى دانانى به‌رنامه‌ى ئه‌م مانگه‌دا بڕیارى له‌سه‌ر دراوە، له‌سبه‌ینێ (17/9/2017) گۆڕانكارى له‌به‌رنامه‌ى پێدانى موه‌هلیه‌كاندا ده‌كرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە كە به‌پێی به‌رنامه نوێیه‌كه پێویسته موه‌لیده‌ى ئەهلی له كاتژمێر 10ى به‌یانى تا 1ى شه‌و كاربكه‌ن و له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ر كاتێك كاره‌باى نشیمانى بڕا ئه‌وان كاره‌با بده‌ن و وتوشیەتی”واته له كاتژمێر 1ى شه‌و تا كاتژمێر 10ى به‌یانى كارناكه‌ن، له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌وڵ ده‌درێت به‌پێى توانا كاره‌باى نشتیمانى بدرێت”.
راشیگەیاندوە كە ئەو بەرنامەیە لەمشەوەوە جێبەجێدەكرێت و پێویستە خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكان پابەندبن پێوەی.