كۆنسووڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر رایدەگەیەنێت، لەگەڵ حكومەتی هەرێم بەڵگەنامەی فرۆشتنو وەرگرتنی ژمارەیان بۆ ئۆتۆمبێلی ئێران لەكوردستان ئیمزاكردووە.
(فەیرۆز زارعی) ڕاوێژكاری ئابووری كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر رایگەیاندوە، پاش ڕاوێژكاری و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەڵگەنامەی ژمارەدانان لەسەر ئۆتۆمبێلە ئێرانییەكان لە هەرێمی كوردستان ئیمزاكردووە، بەمەرجێك لەگەڵ ستانداردە جیهانییەكان گونجاوبێت.
زارعی وتیشی، تا ئێستا 80 ئۆتۆمبێلی ئێرانی لە ڕێگای سنووری حاجی ئومەرانەوە هەناردەی هەرێمی كوردستان كراونو پێشوازی گونجاویان لێ كراوە، بڕیاریشە هەر لەو سنوورەو ئۆتۆمبێلەكان روانەی بەغدا بكرێن.