بەهۆی دابەزینی زۆری بەهای دراوی (بیتكۆین)ەوە ، بڕیارە كۆتایی ئەم مانگە ئاڵوگۆركردن بەو دراوە ئەلیكترۆنیە لە چین رابگیریت.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردۆتەوە، كۆمپانیای (بی تی سی چینا) كە یەكێكە لە پێگە ناسراوەكانی وڵاتی چین، بۆ ئاڵوگۆڕكردنی دراوی بیتكۆین بریاریداوە چیتر ناوی بەركارهێنەری نوێ تۆمار نەكات.
كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوەشكردووە، لە رۆژی 30 ئەیلولی ساڵی 2017وە سەرجەم ئاڵوگۆڕەكانی بەو دراوە ئەلیكترۆنیە رادەگرێت، هوكاری راگرتنەكەشی بۆ بڕیاری دەسەڵاتدارانی چین گێراوەتەوە لەگەڵ ئەو مەترسیانەی لەسەر ئەو درواوە دروست بووە. لەلایەكیتریشەوە بانكی (جی پی مۆرگان) رایگەیاندوە،
لە ئێستادا دراوی بیتكۆین لە هەندێك وڵات بۆتە هۆكارێك بۆ ساختەكاری‌و بازرگانانی مادەی هۆشبەر سودێكی زۆریان لێوەرگرتووە.
بیتكوین ( bitcoin ) دراوێكى نادیاره ده‌شێ له‌گه‌ڵ دراوه‌كانى دیكه‌ى وه‌كو دۆلار و یۆرۆ و یه‌ن و دینار و لیره به‌راوورد بكرێ ، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك جیاوازى گه‌وره له‌وانه ئه‌م دراوه دراوێكى ئه‌لكترۆنیه و ته‌نیا له تۆڕى ئینته‌رنێتدا مامه‌ڵه و ئاڵووێرى پێ ده‌كرێ . جیاوازیه‌كى دیكه‌ى ئه‌وه‌یه بیتكۆین هیچ هه‌بوونێكى فیزیكى نیه و هیچ دامه‌زراوه و ده‌وڵه‌ت و بانقێك پاڵپشتى ناكا ، به‌ڵام وه‌ك هه‌ر دراوێكى تر بۆكڕین و بازاڕكردن و گۆڕینه‌وه له رێى ئینته‌رنێته‌وه به‌كار دێ .