کۆمپانیای ساندیسک لە پێشەنگی کۆمپانیاکانی بواری دروستکردنی بیرگە (میمۆری ) ناوەکی و دەرەکیەکانە لەسەر ئاستی جیهانی و بەردەوام هەوڵێداوە بە بەرهەمە لەرادەبەدەرەکانی بەکارهێنەران سەرسام بکات.
ئەمجارەیان بە بەرهەمێکی زۆر ناوازە و توانا بەرزەوە توانی میدیاکان سەرسام بکات ئەویش بریتیە لە یرگەی MicroSD بە توانای 400GB کە بۆ مۆبایل و ئامێرە هۆشمەندەکان بەکاردێت.
ئەم بیرگەیە کە بە تایبەتمەندی زۆر بەرز دروست کراوە و خێرایی لەرادەبەدەری هەیە و ناونراوە بە 400GB SanDisk Ultra microSDXC UHS-I card.
سەبارەت بە نرخی ئەم بیرگەیە ، نرخەکەی تا راددەیەک بەرزە ، بەڵام بەرپرسیارانی کۆمپانیا رایانگەیاندوە کە لەبەر بەرزی تایبەتمەندی بیرگەکە بۆیە نرخەکەی بەرزە و لە ئێستادا تەنها لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەردەستە.
techeye