شاندێکی بازرگانی سلێمانی بەمەبەستی پتەوکردنی کارە بازرگانیەکان لەگەڵ بازرگانانی وڵاتی پۆڵندا کۆبونەوە.
یاسین ڕەحیم فەرەج، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” شاندى ژوورى بازرگانى و پیشه سازى سلیمانی به شدارییانکرد له کونفراسى کوردى پولونى له شارى وارشو له پایته تى پولونیا ، بەبەشداری نوێنەری ژورى وارشو له ته لارى ژوورى بازرگانى و پیشه سازى وارشو وە لیپرسراوى لیژنه ى ئابورى پوله ندى و نوینه رى وه زاره تى ئاوه دانکردنه وه سعد سلگان بالویزى عیراق له پولونیا و هوشیار عبدالله ئه ندامی په رله مانى عیراق که به شاندک سه ردانى پولونیایان کردبو وه خاتوو ریزان سکرتیرى یه که مى بالویزخانه و کومه لیک له بازرگانان و پیشه سازانى پولونى ئامادەبوون
بۆقسەکردن لەسەر کارە بازرگانیەکان”.
ڕاشیگەیاند” لە کۆنفرانسەکەدا گفتوگوله سه ر په یوه ندیه کانى ژوورى سلیمانى و پولونیاو به تایبه ت وارشو کراو به لیندرا هه ردولا چالاکانه هاوکارى یه کتربن وه لیپرسراوانى پولونى خوشحالى خویان ده ربرى به رامبه ر کارو چالاکیه کانى ژوورى سلیمانى وه به به ردى بناغه ى نیوان هه ردولایان دانا بالویزى عیراق زور خوشحال بو داواى کرد بره و به و هاوکارى و په یوه ندیانه بدەین، وه ک بالویزى عیراق ئاماده ى خوى ده ربرى بو ژووری بازرگانی سلیمانی”.
یاسین ڕەحیم ئاماژەی بەوەشدا” بازرگانانی وڵاتی پۆڵندامان لەوە دڵنیاکردەوە کە ھەرێمی کوردستان ناوچەیەکی ئارامە و مەترسی نیە بۆ کاری وەبەرھێنان و بازرگانیکردن بۆیە دەتوانن لەکوردستان کاربکەن وە ھەمو ھاوکاری و کار ئاسانیەکتان بۆ دەکرێت”.
جێگری سەرۆکی ژوور ئەوەشی ڕونکردەوە” ژووری بازرگانی پۆڵندا و بازرگانان داوایانکرد کە ھاوبەشی زیاتر لە نێوان بازرگانانی کوردستان و سلێمانی دروستبکرێت تا بتوانن کارەکان بەباشی بڕوات وە ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ بەھێزکردنی کارە بازرگانیەکان و ھاوکاری کوردستان دەکەن بۆدروستکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکان”.
شاندی بازرگانی سلێمانی بەسەرۆکایەتی یاسین رەحیم فەرەج جێگری یەکەمی سەرۆکی ژوور و کەمال سەعید تەھا ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و ژمارەیەک بازرگانانی شاری سلێمانی لەوڵاتی پۆڵندان.