زۆرێک لەوکەسانەی کە عاشقی فیلمە ترسناکەکانن حەز بە ئەنجامدانی گەشتێکی سەرکەشی دەکەن کە تیایدا ئەوە ئەزموون بکەن کە لە فیلمەکاندا بینیوویانە.
ئەمانەش کۆمەڵێکن لە ترسناکترین ناوچە گەشتیارییەکان لە جیهاندا :
١- دوورگەی بوکەڵەکان (ئیسلا دێ لا مونێکاس)، مەکسیک
چیرۆکی دورگەی بوکەڵەکان بەم شێوەیەیە ، ڕۆژێک کچێکی بچکۆلە لە دورگەکەدا دەخنکێت و ڕوحەکەی هەرگیز ئازاد نابیت، لە دوای ڕووداوەکە “جولیان سانتانا بارێرا” لە نزیک لاشەی کچە بچکۆلەکەوە بوکەڵەیەک دەدۆزێتەوە، بۆیە لەو کاتەوە جولیان بوکەڵە کۆدەکاتەوە و هەڵیدەواسێت لە دورگەکەدا بەو هیوایەی کە ڕوحی کچە بچکۆلەکە ئازاد بکات.
لە ئێستادا بەهۆی ئەم چیرۆکە ئەفسانەییەوە ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران ڕوو دەکەنە ئەو دورگەیە.
٢- باخچەی بۆمارزۆ (ساکرۆ بۆسکۆ)، ئیتالیا
باخچەی بۆمارزۆ لە نێوان ساڵەکانی ١٥٤٨ – ١٥٨٠ بۆ “دوق پایەر فرانسیسکۆ ئۆریسین” دروست کراوە، لەناو باخچەکەدا ٣٠ پەیکەر دروست کراوە لەوانەش پەیکەری “هەرقل” و “ئەفرۆدیت” و “سێربرەس” و دەروازەکەی دۆزەخ لە ئەفسانەی یۆنانیدا، لە ئێستادا ئەم شوێنە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار ڕووی تێدەکات و ناویان لێناوە “پارکی دڕندەکان” .