بۆ یه‌كه‌مجار له‌عێراق مۆبایلی‌ گالاكسی‌ نۆتی‌ 8 لەسلێمانی ده‌خرێته‌ بازاره‌وه‌

بۆ یه‌كه‌مجار له‌ عێراق كۆمپانیای‌ ئه‌سێ‌ موبایلی‌ گالاكسی‌ نوتی‌ 8 نوێترین مۆبایلی‌ سامسۆنگ ده‌خاته‌ بازاره‌وه‌ و جگه‌ له‌ خواستی‌ ناو هه‌رێم و له‌ ولاتی‌ ئێرانیشه‌وه‌ خواستی‌ له‌سه‌ره‌ و كۆمپانیاكه‌ به‌ ده‌یان موبایلی‌ ره‌وانه‌ی‌ ئه‌و وڵاته‌ كردووه‌.

گالاكسی‌ نۆتی‌ 8 نرخه‌كه‌ی‌ هه‌زار و 240 دۆلاره‌ و جیاوازی‌ له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كانی‌ پێشووی‌ سامسۆنگ ئه‌وه‌یه‌ شاشه‌كه‌ی‌ بێكۆتایه‌ و كامێرای‌ پشته‌وه‌ی‌ ده‌بڵ كامێرایه‌ و 12 مێگاپیكسڵه‌ و پشكنه‌ری‌ چاو له‌ خۆ ده‌گرێت و دژه‌ ته‌ڕ بوونه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش وای‌ كردووه‌ زۆرترین خواستی‌ كریارانی‌ له‌سه‌ر بێت.

به‌رێوه‌به‌ری‌ كۆمپانیای‌ ئه‌سێ‌ ده‌ڵێت به‌ هۆی‌ خواستی‌ پێشوه‌خته‌ كریارانه‌وه‌ ئه‌وان دوو رۆژ پێش كۆمپانیا به‌رهه‌مه‌كه‌یان خستوه‌ته‌ بازاره‌وه‌ و ئه‌وه‌شی‌ خسته‌روو پێده‌چێت له‌ رۆژانی‌ داهاتوو نرخه‌كه‌ی‌ دابه‌زین به‌ خۆیه‌وه‌ ببینێت.