سلێمانی.. گروپێکی بازرگانی کردن بەسیم کارتی ساختەو بێ مۆڵەت دا دەستگیر دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستبەسەر ١٥٣٠ سیم کارتی کۆڕەک تیلکۆم دا دەگرێت و ٧ کەس بەو تۆمەتە دەستگیر دەکات کە یەکێکیان بەرەگەز ئێرانییە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستۆتەرو، پاش کۆکردنەوەی زانیاری وردو بەدواداچون بۆ ئەو سیم کارتە بێ پێشینانەی کە لەناو بازاڕەکانی شاری سلێمانی دا دەفرۆشرێن و کاری نایاساییان پێ ئەنجام دەدرێـت، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی (٢٨٩/٢٩٨) لە یاسای سزادانی عێراقی، ئێوارەی ڕۆژی ٢٠١٣/١/١١، لە یەکێ لە مۆتێلەکانی ناو شاری سلێمانی دا ٧ کەس کە یەکێکیان بەڕەگەز ئێرانیە و یەکێکی تریان خەڵکی دەربەندیخانەو پێنج کەسەکەی تریان خەڵکی شاری ھەولێرن دەستگیربکەن بەتۆمەتی ئەوەی ئەم گروپە بەھاوکاری کەسێک کە دوکانی فۆتۆکۆپی ھەیە لە شاری ھەولێرو کاتێک ھاووڵاتیان رۆیشتونەتە لای بەمەبەستی کۆپیکردنی پێناس و کۆبوونی خۆراک بۆ مامەڵەکانیان ئەم وێنەی زیاتری لێ کۆپیکردوون بەبێ ئاگاداری خاوەنەکانیان، کۆپی پێناس و فۆرمی خۆراکەکانی فرۆشتووەتەوە بەم گروپە. 
بەپێی راگەیەنراوەکەی ئاسایشی سلێمانی، توانراوە دەستبگیرێت بەسەر (١٢٥٩ سیم کارتی کۆڕەک تیلکۆم و تاکاتی دەستگیرکردنەکەیان تۆمەتباران بڕی (١٢٠٠٠٠٠٠) دوانزە ملیۆن دیناری عێراقی قازانجیان لە فرۆشتنی سیمکارتی بێ پێشینە یاخود پێشینەداری ساختەدا کردووە.