وتەبێژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق رایدەگەیەنێت، بانكی نێودەوڵەتی بڕی 200 ملیۆن دۆلار بۆ گەراندنەوەی سەقامگیری لە عێراق تەرخان دەكات.
“عەمار مونعەم” وتەبێژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاندووە: ھاوكارییە نێودەوڵەتییەكان بۆ ھاوكاریكردنی حكومەتی عێراق لە گەڕاندنەوەی ئاوەدانی و سەقامگیری بۆ ناوچە رزگاركراوەكان بەردەوامیی ھەیە و لەو چوارچێوەیەشدا بانكی نێودەوڵەتی 200 ملیۆن دۆلار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی پشتگیریكردنی گەڕاندنەوەی سەقامگیری لە ناوچە رزگاركراوەكانی عێراقدا تەرخان دەكات.
وتیشی، بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە، ھەماھەنگیی لە نێوان ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و ھەریەك لە وەزارەتەكانی پلاندانان و تەندروستی و كاردا دەكرێت.