بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت: بەمەبەستی ئاوەدانكردنەوەی چەند ناوچەیەك بەبڕی زیاتر لە ملیۆنێك و سی هەزار دۆلار كارەبای نیشتمانی دەگەیەنرێتە 12 گوند لە ناحیەكانی قەزای چەمچەماڵ.
بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: بەمەبەستی زیاتر ئاوەدانكردنەوەی، بەبڕی زیاتر لەملیۆنێك و سی هەزار دۆلار كارەبای نیشتمانی دەگەیەنرێتە 12 گوندی سنوری ناحیەكانی تەكیەی جەباری و قادركەرەم و سەنگاو.
جێگای ئاماژەبۆكردنە تاوەكو ئێستا لە هەرێمی كوردستاندا، حكومەت نەیتوانیوە كارەبای 24 كاتژمێری بۆهاوڵاتیان دابین بكات و هاوڵاتیان ناچارن لەڕێگای كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكانەوە قەرەبوی ئەو كاتژمێرانانە بكەنەوە كەحكومەت نەیتوانی كارەبایان بۆ دابین بكات.