دوای میوانداری كردنی ستافی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌له‌تی سلێمانی له‌لایه‌ن پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وله‌تی دهۆك، بریاره سلێمانی میوانداری فیلمێكی دهۆك بكات‌و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیش له‌نێوان ئه‌و دوو فێستیڤاله‌دا هه‌یه.
ئامانج له‌ئه‌نجامدانی فێستیڤاڵ جیاواز له‌چالاكییه هونه‌ریه‌كانی، دروستكردنی په‌یوه‌ندیییه‌كی به‌هێزه له‌نێوان هونه‌رمه‌ندان‌و هاوكات ناساندن‌و ئاشناكردنی هونه‌رمه‌ندانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌یه به كولتوور‌و تواناهونه‌ریه‌كانی یه‌كتری، له‌و روه‌شه‌وه ستافی فێستیڤاله‌كه‌ی سلێمانی، بڕیاریانداوه میوانداری له‌یه‌كێك له فیلمه‌نمایشكراوه‌كانی دهۆك بكه‌ن.
(دانه‌ر عومه‌ر) به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری دووه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وله‌تی سلێمانی، راگه‌یاند،، دوای بینینی فیلمی یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكی فێستیڤاڵ، به‌ناوی فیلمی (زه‌ر)، له‌ده‌رهێنانی (كازم ئوز) یه‌كێك بووه له‌فیلمه جوانه‌كان،كه دوای پێشنیازی ده‌رهێنه‌ر بۆ به‌شداری پێكردنی له‌فێستیڤاڵی سلێمانی، بریاریانداوه میوانداری بكه‌ن‌و نمایشێكی تایبه‌تی بۆ ئه‌نجامبده‌ن، هه‌روه‌ك باسی له‌وه‌شكرد به‌شداریكردنیان له‌و فێستیڤاله‌دا ده‌روازه‌یه‌كه بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی گرنگ نه‌ك ته‌نها له‌م خوله‌دا، به‌ڵكو له خوله‌كاتی داهاتوشدا، تابتوانن له‌بازنه‌یه‌كی فراوانتردا‌و له‌سه‌ر ئاستی كوردستان بایه‌خ به‌سینه‌ما بده‌ین.
به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری فێستیڤاڵ ده‌رباره‌ی ئه‌و فیلمه‌ی میوانداری لێده‌كه‌ن وتی:” ئه‌و فیلمه شایه‌نی بینینه‌و ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین زۆرترین بینه‌ر بیبینێت‌و له‌ئه‌رشیفی فیلمی كوردیدا بیپارێزین”.
رۆژی 9ی سێپته‌مبه‌ر پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وله‌تی دهۆك چالاكیه‌كانی ده‌ستپێكر‌و بریاریش وایه ماوه‌ی هه‌شت رۆژ چالاكیه‌كانی به‌رده‌وامبێت، كه تێیدا جیاواز له نمایشی فیلم چه‌ند سیمینار‌و پانێلێك به‌رێوه‌ده‌بات‌و له‌م خوله‌شیدا میوانداریه‌كی زۆری له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه رێكخستووه، هه‌روه‌ك میوانداری له‌ستافێكی خولی دووه‌می فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وله‌تی سلێمانی كرد، كه بڕیاره فێستیڤاله‌كه‌ی سلێمانی له 1ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌ستپێده‌كات بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ به‌رده‌وامبێت.