له‌2013دا عێراق ئۆتۆمبێل دروستده‌كات

بڕیاره‌ عێراق له‌چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵی 2013دا ده‌ست بكات به‌دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ساڵانه‌ش (120.000) ئۆتۆمبێل دروست ده‌كرێت، به‌وه‌ش عێراق ده‌چێته‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی‌ ئۆتۆمبێله‌وه‌.
عه‌دنان ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای‌ گشتی بارزگانی ئۆتۆمبێل له‌عێراق به‌ماڵپه‌ڕی سه‌حافه‌ موسته‌قیله‌ی‌ راگه‌یاند، كۆمپانیاكه‌ به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی سه‌رقاڵی دامه‌زراندنی كارگه‌یه‌كی دروستكردنی ئۆتۆمبێله‌ له‌شاری به‌غدا، له‌چاره‌كی یه‌كه‌می 2013دا ده‌كه‌وێته‌ كار.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، كارگه‌كه‌ له‌سه‌ره‌تادا ساڵانه‌ (120.000) ئۆتۆمبێل دروست ده‌كات كه‌ به‌كوالیتی به‌رز‌و مه‌رج‌و ستانداردی جیهانی ده‌بن.
وتیشی:” دامه‌زراندنی كارگه‌ی‌ دروستكردنی ئۆتۆمبێل له‌عێراق، كاریگه‌رییه‌كی باشی ده‌بێت له‌سه‌ر بوژاندنه‌وه‌ی‌ كه‌رتی پیشه‌سازی ‌و ئابوری‌و ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆهاوڵاتیان.