لەسلێمانی دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت دەستیپێكردەوە


بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لەئەمڕۆ سێ شەممەوە كاربەسیستەمی نوێی پێدانی پاسپۆرت دەكرێت لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لەئاگاداری نامەیەكدا كەئاراستەی هاوڵاتیان پارێزگای سلێمانی كردووە، ڕایگەیاند: لەئەمڕۆ سێ شەممە 12ی ئەیلول هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی بكەن بەمەبەستی دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرتەكانیان.

جێگای ئاماژەبۆكردنە پێشتر بەبڕیارێكی حكومەتی عێراق بۆماوەی 14 ڕۆژ مامەڵەكردن بۆ دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت ڕاگیرا.