سه‌رۆكی مونته‌دای ئابوری كوردستان پێشبینیده‌كات، له‌مساڵدا ئابوری‌و كه‌رتی وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌ئه‌ندازه‌ی ساڵانی ڕابردوو گه‌شه‌نه‌كات.
(محه‌مه‌د كه‌ریم) سه‌رۆكی مونته‌دای ئابوری كوردستان به NNA ڕاگه‌یاندوە، پێشبینی ناكرێت وه‌ك ساڵانی ڕابڕدوو، ئابوری‌و كه‌رتی وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێم، هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو گه‌شه‌كردن به‌خۆوه ببینێت، به‌هۆی ڕه‌وشی سیاسی‌و قهیرانو ململانێ سیاسییه‌كانی نێوان ههرێمو حكومه‌تی عێراق.
سه‌رۆكی مونته‌دای ئابوری كوردستان ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه، هه‌میشه وه‌به‌رهێن ته‌ماشای داهاتوو دهكاتو ئه‌و هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، كه ئایا سه‌رماییه‌كه‌ی پارێزراو ده‌بێت، وتیشی:”هه‌وڵده‌درێت ئه‌و پرۆژانه‌ی كه له‌بواری جێبه‌جێكردندان ته‌واوبكرێن، به‌ڵام پرۆژه‌ی نوێ‌و هاتنی وه‌به‌رهێنی نوێ سستی به‌خۆوه ده‌بینێت، تاوه‌كو یه‌كلابوونه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه سیاسییه‌كان”.
ساڵانی ڕابردوو له‌سایه‌ی سه‌قامگیریی ڕه‌وشی ئه‌منیی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌كی زۆر لهوهبهرهێنو كۆمپانیای بیانی ڕوویان له‌هه‌رێم كردووه‌و به‌رده‌وامن له‌كاری وه‌به‌رهێنان.