كوه‌یت هانی‌ سه‌رمایه‌دارانی ده‌دات تا سه‌رمایه‌گوزاريی‌ له‌هه‌رێم بكه‌ن


كونسوڵی گشتیی ده‌وڵه‌تی كوێت له‌هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ هانی‌ سه‌رمایه‌دارانی وڵاته‌كه‌ی‌ ده‌دات تا له‌هه‌رێم سه‌رمایه‌گوزارنی‌ بكه‌ن.
 
 د. عومه‌ر ئه‌لكه‌نده‌ریی، كونسوڵی گشتی ده‌وڵه‌تی كوه‌یت له‌هه‌رێم، رایگه‌یاند، سه‌رمایه‌دارانی كوێتی هان ده‌ده‌ن سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن تا له‌نزیكه‌وه‌ ئاشنای هه‌رێمی كوردستان ببن‌و له‌داهاتودا سه‌رمایه‌گوزاری تێدا بكه‌ن.
 
ئه‌لكه‌نده‌ریی ئاماژه‌ به‌و هاوكارییه‌ مرۆییانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ڕێگه‌ی ڕێكخراوه‌ مرۆییه‌كانی كوه‌یته‌وه‌ بۆ ئاواره‌و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر له‌كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كرێت‌و جه‌ختی له‌به‌رده‌وامبونی‌ ئه‌و هاوكارییانه‌ كرده‌وه‌.
 
ئه‌و وتانه‌ی‌ كونسوڵی گشتی ده‌وڵه‌تی كوه‌یت له‌میانه‌ی‌ دیدارێكیدا هات له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ به‌رێوه‌چو.
 
به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ سایتی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانی‌ سوپاسی ده‌وڵه‌ت‌و ئه‌میرو خه‌ڵكی كوێتی كردووه‌ بۆ ئه‌و هاوكارییانه‌‌ی كه‌ گه‌یاندویانه‌ته‌ ئاواره‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان‌و بۆته‌ هۆی سوككردنی هه‌ندێك له‌و بارگرانییه‌ی‌ كه‌وتۆته‌ سه‌ر شانی حكومه‌تی هه‌رێم.