ڕێکخراوێکی ئەڵمانی ھەلی کار لە سلێمانی دەرەخسێنێت


بەمەبەستی کەمکردنەوەی بێکاری و دۆزینەوەی دەرفەتی کارکردن بۆگەنجانی شاری سلێمانی ڕێکخراوێکی ئەڵمانی ھەلی کارکردن زیاد دەکات.

علی فەتاح بەرپرسی کارمەندانی جەیسی سی لە بەشی ھەمەھانگی و قەیرانەکان لە پارێزگای سلێمانی بە سایتی ژووری ڕاگەیاند “ڕێکخراوی  کە ڕێکخراوێکی ئەڵمانیە لەشاری سلێمانی دەرفەتی کارکردنی دروستکردووە بۆ گەنجانی بێکار و ئەوکەسانەی کە پێویستیان بەکارکردنە”

وتیشی”ڕێکخراوەکە لەئێستادا لەدەوروبەری سلێمانی دەستی پێکردووە لە ناوچەکانی بەکرەجۆ و کانی سپیکە کانی شەیتان لەنێوان گۆیژە و ھەواری شاردا کرێکار وەردەگرن، بۆ كرێكاری ئاسایی بری (25) هەزار دینارو بۆ كەسانی شارەزاش بری (40) هەزار دینار كرێی رۆژانە دیاری كراوە“.

شێوازی وەرگرتنی کرێکاران لەلایەن کۆمپانیاکەوە علی دەڵێت “ئەوکەسانەی دەیانەوێت کاربکەن لەو ڕێکخراوەدا لەلایەن ئەنجومەنی گەڕەکەکان دەتوانن فۆڕم وەر بگرن و پڕی بکەنەوە پاشان ئەو فۆڕمانە لەلایەن ڕێکخراوەکە کۆدەکرێتەوە و دەھێندرێتەوە بۆ پارێزگای سلێمانی ڕێکخراوەکە بەپێی فۆڕمەکە نەبونی کەسەکان و بێکاری کەسەکان ھەڵبژاردنیان بۆ دەکرێت و دەخرێنە سەر کارکردن کە جۆری کارەکەشیان لەناو مەشتەل و باخەکاندا کاردەکەن وەک کرێکار”.

ئاماژەی بەوەشدا ئەم پرۆسەیە بەردەوامە ڕێکخراوەکە لەسەر کارکردن بەوکەسانە بەردەوام دەبێت دواتر گەرەکەکانی تری ناوشاریش دەگرێتەوە پەیوەندی بە بڕوانامەوە نیە کارەکە تەنھا کرێکاریە ھەمو کەسێک دەتوانێت سودمەندبێت لێی.

بەرپرسی کارمەندانی جەیسی سی لە بەشی ھەمەھانگی و قەیرانەکان لەپارێزگای سلێمانی ئەوەش ڕادەگەیەنێت” ئەمە ھەلێکی باشە بۆ خەڵکی سلێمانی و دەرفەتێکی باشە بۆ کارکردن”.