وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له دوای رێككه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دانه‌غاز بۆ پێشخستنی كێڵگه غازیه‌كان، كاره‌با 160% زیاد ده‌كات.
محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامی وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه له‌باره‌ی باشبوونی دابه‌شكردنی كاره‌بای نیشتمانییه‌وه، رونكردنه‌وه‌ی به رادیۆی نه‌وا دا و وتی “له‌دوایین رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌ت و كۆمپانیای دانه‌غاز، 400 ملیۆن دینار بۆ پێشخستنی كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له قادر كه‌ره‌م و كێڵگه‌ی غازی چه‌مچه‌ماڵ دانراوه و ده‌بێت له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا جێبه‌جێ بكرێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌و رێگه‌یه‌وه كاره‌بای هه‌رێم باشتر ده‌بێت، چونكه ته‌نها ئه‌و غازه 500 مقمق ده‌بێت، ئه‌و غازه‌ی ئێستا كه نزیكه‌ی دوو هه‌زار مێگاواتی لێ به‌رهه‌م دێت، 320 مقمق-ه.
وتیشی “كاره‌با به رێژه‌ی 160% زیاد ده‌بێت”.