كۆریا له‌ریزی پێشه‌وه‌ی ئابورییه به‌هێزه‌كانی جیهاندایه، كه زۆربه‌مان به‌برانده ناوداره‌كانی ئه‌م وڵاته ئاشنایین، هه‌ر له‌ئه‌لكترۆنییه‌وه بگره تا ده‌گات به‌ئوتومبێل‌و كه‌لوپه‌لی ناو ماڵ.
كۆریا كه له‌لیستی پیشه‌سازییه به‌هێزه‌كانی جیهاندایه، چۆن له‌وڵاتێكی هه‌ژاره‌وه كه هاوڵاتیانی له‌تاو نهبونیو بۆ په‌یداكردنی كاو دابینكردنی ژیانیان رویان ده‌كرده وڵاتانی كهنداوو ئێران تا ده‌یه‌ی 1970، گه‌یشت به‌م قۆناغه؟
بۆ تێگه‌یشتنێكی باشتر له‌ڕه‌وتی پێشكه‌وتنی خێرای كۆریا كه به‌ئه‌فسانه‌ی ئابوری مێژووی هاوچه‌رخ داده‌نرێت، شاره‌زای مه‌سه‌له‌كانی ئاسیا “جان رافائیل شاپۆنێر” ژیانی كیم واكینگ به‌نمونه ده‌گێڕێته‌وه:
كیم له‌پانزه‌ی ئابی 1945 هاته دنیاوه، دروست ئه‌و رۆژه‌ی كه كۆریا له‌ژێرده‌ستی ژاپۆن ئازاد كرا، دوای چوار ساڵ نیمچه دورگه‌ی كۆریا كه‌وته نێو گێژاوی جه‌نگی براكوژیی نێوان دو به‌شه‌كه‌ی باشور‌و باكورییهوهو بووه مایه‌ی ماڵوێرانیه‌كی گه‌وره. كاتێك كه كیم چوه قوتابخانه، كه‌نیسه‌كانی ئه‌وروپا خێرییان بۆ ئه‌و منداڵه كۆرییانه كۆده‌كرده‌وه كه خه‌ریكبوو له‌برسا ده‌مردن. كاتێك كه خوێندنی قۆناغی ناوه‌ندی ته‌واو كرد، ژهنرالێك به‌ناوی پارك چۆنگ هی (باوكی ئه‌و ژنه‌ی ئێستا سه‌رۆك كۆماری كۆریایه) كوده‌تای كرد‌و ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست. كاتێك كه كیم خوێندنی ته‌واو كرد‌و پێینایه ژیانی پیشه‌یی خۆیه‌وه كۆریای باشور ببوه ئابورییه‌كی به‌هێزو کۆی به‌رهه‌می خۆماڵی ساڵانه 10% زیادی ده‌كرد. كیم له‌وڵاتێكی پێشكه‌وتووی دیموكراتیك‌دا ته‌مه‌نی گه‌یشته خانهنشینیو ئه‌مڕۆ ئاستی ژیانی نه‌وه‌كانی سێ هێنده‌ی ئه‌و كاته‌یه كه ئه‌وی تیا له‌دایكبوو.
كاتێك كه جه‌نگی كۆریا له‌نێوان دو به‌شی كۆریای باكور كه له‌لایه‌ن سۆڤیهتو چینه‌وه پشتیوانی لێده‌كرا، له‌گه‌ڵ باشور كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پشتیوانی لێده‌كرا له‌سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 1950دا كۆتایی هات، كۆرییه‌كان بۆ نانێك ئه‌چون به‌ئاسماندا، داهاتو ده‌رامه‌تی تاكه‌كه‌سیان له‌ئاستی وڵاتێكی ئه‌فریقی وه‌ك “غانا”دا بوو. دوای چه‌ند ساڵ ئه‌مسه‌رو ئه‌و سه‌ر كردن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چ مۆدیلێك بكاته سه‌رمه‌شق بۆ گه‌شه‌پێدان، وڵاتی “به‌ره‌به‌یانی ئارام” له‌ده‌یه‌ی 1960دا ستراتیژی به‌پیشه‌سازیی كردنیان هه‌ڵبژارد، بڕیاریدا هێزی كاری هه‌رزانی خۆی بخاته خزمه‌ت به‌رهه‌مهێنانی پۆشاك‌و هه‌نارده‌كردنی بۆ بازاڕه‌كانی جیهان به‌تایبه‌تی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكا.
پۆشاكی دروستكراوی كۆریی سه‌ڕه‌رای نزمییی كوالێتی توانای ركهبهرییی زۆر به‌هێز بوو. به‌سوودوه‌رگرتن له‌و دراوه‌ی له‌هه‌نارده‌ی پۆشاك ده‌ستیده‌كه‌وت، كۆرییه‌كان ئامێری رستن‌و چنینیان هاورده كرد‌و دواتر كه‌وتنه به‌رهه‌مهێنانی كاڵاكانی وه‌ك پێڵاو‌و ئهدیداسو كه‌ره‌سه‌كانی وهرزشكردنو ئه‌م به‌رهه‌مه زۆروزهبهندهیان ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كرد. زۆری نه‌خایاند كه ستراتیژی روكردنه ده‌ره‌وه‌ی كۆریا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو رێگه‌ی بۆ فراوانكردنه‌وه‌ی بواره‌كانی وه‌ك پۆڵا‌و كهشتیسازیو ئامێره‌كانی ئهلكترۆنیو ته‌كنه‌لۆژیا فه‌راهه‌م كرد. ئه‌و كاڵایانه‌ی كه ساڵ به‌ساڵ كوالێتییان باشتر‌و به‌رزترده‌بێت.
ئه‌مڕۆ ئه‌م وڵاته په‌نجا ملیۆنییه‌ی ئاسیا، له‌ریزی پێشكهوتووترینو ده‌وڵه‌مه‌نترین وڵاتانی جیهاندایه، ده‌رامه‌تی ساڵانه‌ی تاكه‌كه‌سیی ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای “توانای كڕین” هه‌ڵبسه‌نگێنرێت له‌ئاستی وڵاتی فه‌ره‌نسادایه. جگه له‌وه‌ش له‌ساڵی 1980ه‌وه كۆریای باشور بووه‌ته یه‌كێك له‌وڵاته دیموكراسییه‌كانی جیهانو له‌ڕووی سیاسییه‌وه ئه‌ندامی یانه‌ی دیموكراسییه پیشه‌سازییه‌كانه.
حكومه‌تی سه‌ربازیی له‌كۆریای باشور له‌ده‌یه‌ی 1960دا، بهرێچكه هه‌ڵگرتنی ئه‌ڵمانیاو ژاپۆن له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا، كه‌وته مۆدێرنێزهكردنی وڵات، شاكاری ده‌وڵه‌تی كۆریای باشور ئه‌وه بوو كه له‌بری جاویدانیی كردنی ئاماده‌گی خۆی له‌گۆڕه‌پانی ئابوریی‌و ئاڕاسته‌كردنی بازاڕ‌و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی هه‌موو شتێك‌دا، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو لهدهستوهردانه ئابوری كشایهوهو كۆریا به‌ره‌و ئابورییه‌كی راسته‌قینه‌ی بازاڕ پێشڕه‌وی كرد، كه ئه‌مه‌ش په‌ڕینه‌وه‌ی به‌ره‌و دیموكراسی مسۆگه‌ر كرد.
ئه‌وه‌ی كه كۆریای باشوری به‌م پێگه‌یه‌ی ئێستای گه‌یاند، ئه‌و سیاسه‌ته ئابورییه دروسته بو كه ده‌وڵه‌تمه‌دارانی ئه‌و ولاته جێبه‌جێیان كرد‌و ئه‌و ئیراده به‌هێزه بوو كه بۆ خزمه‌تكردن به‌گه‌شه‌ی ئه‌م وڵاته خرایه‌كار. مان‌و نه‌مانی كۆریای باشور په‌یوه‌ندی به‌سه‌ركه‌وتنی ئابورییه‌وه هه‌بوو. به‌بێ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه دره‌وشاوه‌یه، سیئۆل نه‌یده‌توانی لهروبهڕوبونهوه له‌گه‌ڵ ئه‌ژدیها به‌هێزه‌كانی وه‌ك ژاپۆن‌و چین‌و لهكێشمهكێش له‌گه‌ڵ كۆریای باكوری سه‌رتاپا پڕ چه‌ك، درێژه به‌ژیانی خۆی بدات.
ئه‌زمونی كۆریای باشور، وڵاتێك كه ساڵی 1948 دوای 35 ساڵ لهداگیركاریی ژاپۆن‌و وێرانییه‌كانی جه‌نگی دوه‌م، هێشتا تهپو تۆزی ئه‌م هه‌موو ساڵانه‌ی له‌خۆی نهتهكاند بو كه توشی جه‌نگی سێ ساڵه‌ی نێوان دو كۆریاكه بوو، له‌ساڵی 1953دا دوای كۆتایی جه‌نگ، كۆریای باشور وڵاتێك بو وێران‌و هه‌ژار. له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه جه‌نگی سارد باڵی به‌سه‌ر جیهاندا كێشا بوو، كه‌م نه‌بوون ژماره‌ی ئه‌و رۆژشنبیرو شاعیرانه‌ی كه ئاواتیان ده‌خواست رژێمی پێشكه‌وتنخوازی كۆریای باكور به‌رابه‌ریی “كیم ئیل سۆنگ” به‌سه‌ر كۆریای باشور‌و ئۆردوگای ئیمپریالیزمدا سه‌ركه‌وێت.
به‌ڵام پاش نیو سه‌ده ئه‌مڕۆ ئوتومبێلی هۆندایو تابلێتی گالاكسی ده‌بینن كه سامسۆنگی كۆریی كێبڕكێی برانده گه‌وره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، له‌كێبڕكێ سه‌باره‌ت به‌فرۆشتنی بنكه‌ی كاره‌بای ئه‌تۆمی به‌ئیمارات، له‌فه‌ره‌نسا ده‌باته‌وه.
وه‌ڵامدانه‌وه به‌وه‌ی كه چۆن كۆریای باشور بوه هێزێكی گه‌وره‌ی ئابوری؟ زاده‌ی كۆمه‌ڵێك فاكتهرهو تێهه‌ڵكێش بونی ئه‌م هه‌مو فاكتهرانهیه كه تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م پرۆسه‌یه له‌وڵاتێكدا دیاری ده‌كه‌ن.
گۆڤاری بازرگانی‌و پیشەسازی