گه‌نجێک که پیشه‌ی سه‌رتاشینه له شارۆچکه‌ی سه‌یدسادق له دوکانه‌که‌یدا کتێبخانه‌یه‌کی بچوکی کردووه‌ته‌وه و وه‌ک خۆیشی ئاماژه‌ی پێده‌کات ئامانجی له‌و کاره بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و مشته‌رییانه‌ی ده‌چنه‌لای له‌بری ئه‌وه‌ی کاته‌کانیان به سه‌یرکردنی مۆبایل و قسه‌کردنه‌وه به‌سه‌ر به‌رن، به خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌وه سه‌رقاڵ ببن.
له یه‌کێک له سه‌رتاشخانه‌کانی شارۆچکه‌ی سه‌یدسادقدا خاوه‌ن دوکانه‌که کتیبخانه‌یه‌کی کردوه‌ته‌وه، که چه‌ندین کتێبی جۆراوجۆری تیادا کۆکردوه‌ته‌وه کاتێک گه‌نجانیش ڕوو له‌و سه‌رتاشخانه‌یه ده‌که‌ن ده‌توانن به خوێندنه‌وه‌ی کتێب سوود له کاته‌کانیان وه‌ربگرن.
هێمن سالم، خاوه‌نی یه‌کێک له سه‌رتاشخانه‌کانی شارۆچکه‌ی سه‌یدسادق ڕاگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستم کرد که ڕۆژانه گه‌نجێکی زۆر ڕوو له دوکانه‌که‌م ده‌که‌ن وخۆیان به به‌کارهێنانی مۆبایل و هێڵی ئینته‌رنێت و کۆمه‌ڵێک بابه‌تی لاوه‌کییه‌وه سه‌رقاڵ ده‌کرد، به گرنگم زانی که کتێبخانه‌یه‌کی بچوک دابنێم و کۆمه‌ڵێک کتێب و گۆڤاری جۆراو جۆریشی بۆ دابین بکه‌م بۆئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن مشتهرییهکانمانهوه سودییان لێوه‌ربگیرێت، خۆشبه‌ختانه‌ش له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه پێشوازییه‌کی زۆر باش له بیرۆکه‌که‌م کراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، ئه‌وه‌ی زیاتر جێگه‌ی خۆشحاڵییه ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵێک له گه‌نجان و ئه‌و مشته‌ریانه‌ی که ڕۆژانه سه‌ردانمان ده‌که‌ن کتێبی جۆراو جۆر ده‌هێنن و له کتێبخانه‌که‌ی داده‌نێن، بۆیه ئه‌مه‌ش وای لێکردووم که بیر له فراوانتر و گه‌وره‌کردنی کتێبخانه‌که بکه‌مه‌وه به جۆرێک نه‌ک ته‌نها له‌ناو سه‌رتاشخانه‌که‌م سوود له‌و کتێبانه وه‌ربگیرێت به‌ڵکوو بتوانم کتێبیش به گه‌نجان بده‌م له‌ماڵه‌وه یان هه‌ر شوێنک خۆیان پێیان باش بیت بیخوێننه‌وه و دواتر بیگه‌ڕێننه‌وه.
هێمنی سه‌رتاش ئه‌وه‌شی باسکرد: ئه‌و کتێبانه‌ی که له کتێبخانه‌که‌دا کۆمکردوه‌ته‌وه هه‌وڵمداوه که هه‌موو بابه‌تێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری و ڕۆمان و چیرۆک و شیعر له خۆبگرێت بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌ز و خولیای ئه‌و که‌سانه‌دا بگونجێت که ده‌یانه‌وێت کاته‌کانیان به خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌وه به‌سه‌ر به‌رن.
شۆڕش عومه‌ر، یه‌کێک له گه‌نجانی شارۆچکه‌ی سه‌یدسادق که سه‌ردانی سه‌رتاشخانه‌که‌ی کردبوو له‌باره‌ی کردنه‌وه‌ی ئه‌و کتێبخانه‌یه لەناو سەرتاشخانەکەدا وتی: به درێژایی مێژوو کتێب کاریگه‌ری زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر ئاڕاسته‌کردنی بیر‌و فکری مرۆڤه‌کان، بۆیه زۆر گرنگه که کتێب ببرێته هه‌موو شوێنه گشتیه‌کانه‌وه و ده‌رفه‌تێکی وا بڕه‌خسێت که ئه‌گه‌ر بۆ چه‌ند ساتێکی که‌میش بێت سوود له خوێندنه‌وه‌ی کتێب وه‌ربگیرێت، بۆیه ئه‌وه‌ی له‌م سهرتاشخانهیهدا کراوه جێگه‌ی دڵخۆشییه‌وه ده‌کرێت شوێنه‌کانی تریش هه‌نگاوی له‌م شێوه‌یه هه‌ڵبگرن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد: کردنه‌وه‌ی ئه‌م کتێبخانه‌یه چه‌نده گرنگ و پێویسته له هه‌مان کاتیش‌دا ئاگادار بوون له جۆری ئه‌و کتێبانه‌ی که له‌م کتێبخانه‌یه و هه‌ر جێگایه‌کی تری له‌م شێوه‌یه داده‌نرێن زیاتر گرنگه، چونکه هه‌ندێک کتیب هه‌ن که په‌ره به فیکری فاشیست ده‌ده‌ن و فه‌سادی کۆمه‌ڵگا زیاد ده‌که‌ن گه‌نجان به‌ره‌و ئاقارێکی خراپ ده‌به‌ن، هه‌روه‌ها له ئێستاشدا که بۆشاییه‌کی گه‌وره‌ی سیاسی دروستبووه ده‌سته‌ڵات زۆر بێباکه له ئاست حه‌زوو ڕۆشنبیری و خولیاکانی گه‌نجان.
ئه‌و گه‌نجه‌ی شارۆچکه‌ی سه‌یدسادق ئه‌وه‌شی وت: بۆئه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی ئه‌م گه‌نجه زیاتر په‌ره‌ی پێبدرێت و هه‌روه‌ها سه‌رتاشخانه‌کانی تر‌و شوێنه گشتیه‌کانی تریش هه‌نگاوی له‌م جۆره بنێن زۆر گرنگه که لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان چ حزبی بن یان حکومی به دابینکردنی کتێب و فراوانکردنی کتێبخانه‌که هاوکاری ئه‌م سه‌رتاشخانه‌یه بکه‌ن هانی گه‌نجان بده‌ن که کاته‌کانی خۆیان به خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌وه به‌سه‌ربه‌رن.
ڕۆژنیوزی