ئەم شتانە لە بۆنەیەکی یەکترناسین ئەنجام مەدە

بۆنەکانی یەکترناسین و پەیوەندی دروستکردن (Networking) زۆر گرنگن بۆ بەرەوپێشچوونی دیوە کۆمەڵایەتی و پیشەییەکانی خۆت، لە وڵاتاندا زۆر بایەخ بە پەیوەندی دروست کردن دەدەن چی لەناوخۆی یەک دەزگایەک بێت، سەندیکایەک، یان هەر بۆنەیەک کە خەڵکی دیکە کۆببنەوە و دەرفەتی بەیەک ناسینیان هەبێت.

زۆر گرنگە لەو بۆنانەدا بە وێنەیەکی جوان وناوێکی باش بچیتە دەرەوە، بۆ ئەو مەبەستە ئەم چەند شتە ئەنجام مەدە:

• داواکردن لە بێگانەیەک کە کارێکت بۆ ببینێتەوە یاخود بە خەڵکی دیکەت بناسێنێت، ئەگەر یەکەمجارتە کەسێک بناسیت، دوای ئاڵوگۆڕی پەیوەندییەکان، دەتوانیت بچێتە دەرەوە بۆخواردنەوەی قاوەیەک و لەوێدا داوای یارمەتی لێ بکەیت.

• سەیری دەوروبەر بکەیت لە کاتێکدا لەگەڵ کەسێک ڕاوەستاوی و قسە بۆ یەک دەکەن و ئینجا لە پڕ بەجێی بهێڵیت.

• بینین و ناسینی زۆرترین ژمارەی خەڵک و ئاڵوگۆڕکردنی بزنس کارتت و خێرا بازدان بۆ یەکێکی دیکە.

• لە خۆناساندنت هەستیت بە پێشکەشکردنی وتارێکی بزنسی، وەکو “من؟ بەڕێوەبەری کۆمپانیاکانی بازاڕگەریم کە خزمەتگوزاری پرینت و ماڵپەر و ستراتیژی پێشکەش دەکەین، لە راستیدا دوو ساڵ لەسەر یەک بە باشترین دەستنیشان کراین، باهەندێک لە ناوی موشتەرییەکانت پێ بڵێم.” بە کورتی تەنها بڵێ: من بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی بازاڕگەریم و دواتر ئەگەر بەرامبەرەکەت ویستی پرسیارت لێ بکات تۆیش وەڵامی بدەوە.

• فرۆشتن یان پیاهەڵدان بە بەرهەمێک یان خزمەتگوزارییەک کە تۆ یان کۆمپانیاکەت پێشکەشی دەکەن، پەیوەندی دروستکردن و بانگەشەکردن بۆ بەرهەمێکت یان خزمەتگوزارییەکت دوو شتی لێک جیاوازن.

• ئەو کەسانەی تازە ناسیوتن تاقیان بکەیتەوە بەوەی چی دەزانن و چی نازانن، جوان نییە لە یەکەم ناسینت بتەوێت وردەکاریی ئەو بزانیت.

• دەستپێکردنی موناقەشەیەکی گەرم لەسەر بابەتێکی هەستیار، سەرباری ئەوەی بابەتەکەت زۆر بەلاوە گرنگ بێت، بۆنەیەکی لەوجۆرە جێگای ئەو موناقەشانە نییە

• زۆر خواردن و خواردنەوە، ئەگەر زۆر بخۆیت و بخۆیتەوە، دەرفەتی کەمتر قسەکردن و ناسینت دەبێت، ئەمە جگە لەوەی رێکخەرانی ئەو بۆنەیە حەزبەوە ناکەن خەڵک لەبەر خواردن ئاگایان لە ئامانجی بۆنەکە نەبێت.

• سوپاس نەکردنی رێکخەران و خۆبەخشانی ئەو بۆنەیە کە بە ئامادەکردنییەوە ماندووبوون.