سه‌رۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی ڕایگه‌یاند، ئه‌و كێشه‌و بارگرژیانه‌ی له‌نێوان به‌غداو هه‌رێمدا سه‌ری هه‌ڵداوه‌و ناسه‌قامگیرییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق، كاریگه‌ریی نه‌بووه له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵاكان له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمدا.
(سیروان محه‌مه‌د) سه‌رۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی ڕایگه‌یاند، ئه‌و كێشه‌و بارگرژییانه‌ی ماوه‌یه‌كه له‌نێوان ههرێمو به‌غدا سه‌ریهه‌ڵداوه، كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بووه له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵاكان له‌بازاره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ڵام تاچه‌ند مانگی داهاتووش نازانرێت كاریگه‌ری ئه‌و قه‌یرانه سیاسییانه‌ی نێوان ههرێمو به‌غدا به‌كوێ ده‌گات، بۆیه ناتوانرێت گره‌نتی سه‌قامگیری بازاڕه‌كانی هه‌رێم بكرێت.
سیروان محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، زۆرێك لهكاڵا بازرگانییه‌كان له‌ڕێگه‌ی مه‌رزی به‌نده‌رعه‌باسی ئێرانه‌وه دابینده‌كرێت، له‌وێشه‌وه ده‌هێنرێته مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخهوهو پاشان هاورده‌ی بازاڕه‌كانی هه‌رێم ده‌كرێن، هه‌ندێك لهبازرگانانیش له‌ڕێگه‌ی ئوردنه‌وه كاڵاكان ده‌هێننه هه‌رێمه‌وه.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، له‌ئێستادا زۆرێك له‌بازرگانان بههۆشیارییهكی زۆره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا دهكهنو پێش ئه‌وه‌ی ئاڵۆگۆڕی كاڵاكان بكه‌ن، ده‌توانن لهمهرزێكهوه بۆ مه‌رزێكی دیكه‌ی بگوازنه‌وه، به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی.