سبه‌ینێ خشته‌یه‌كی‌ نوێی‌ موچه‌ بڵاودەكرێته‌وه‌

له‌باره‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ ته‌مموز (مانگی‌ حه‌وت)، سبه‌ینێ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ بڕیارده‌دات، به‌گوێره‌ی‌ زانیاریه‌كانیش چاوه‌ڕوانده‌كرێت هه‌ر سبه‌ینێ خشته‌یه‌كی‌ موچه‌ بۆ ئه‌و مانگه‌ بڵاوبكرێته‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییش چه‌ند زانیاریه‌كی‌ گرنگ ئاشكراده‌كات و ڕه‌تیشیده‌كاته‌وه‌، “موچه‌ دوابكه‌وێت”.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ باڵای‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ هه‌رێمه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتوه‌، سبه‌ینێ 10ی‌ ئه‌یلولی‌ 2017، له‌وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ گفتوگۆ ده‌كرێت سه‌باره‌ت به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌و  بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ خشته‌یه‌كی‌ نوێی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ ته‌مموزو واده‌ی‌ ده‌ستپێكردنی‌ موچه‌ی‌ ئه‌و مانگه‌.

وتیشی‌: “به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانی‌ من، چاوه‌ڕوانده‌كرێت هه‌ر سبه‌ینێ خشته‌یه‌كی‌ نوێی‌ موچه‌ بڵاوبكرێته‌وه‌ كه‌ تێیدا دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌  (وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌، هێزه‌كانی‌ زێره‌ڤانی‌، به‌رگری‌ فریاكه‌وتن،  ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش، ده‌زگای‌ ئاسایش  بۆ مانگی‌  ته‌مموز (مانگی‌ حه‌وت) ڕابگه‌یه‌نرێت”.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی‌ دایه‌وه‌ كه‌ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، گوایه‌ به‌هۆی‌ دانه‌وه‌ی‌ قه‌رزێكی‌ یه‌ك ملیار دۆلاری‌ به‌كۆمپانیای‌ دانه‌غازی‌ ئیماراتی‌، موچه‌ی‌ مانگی‌ ته‌مموزی‌ فه‌رمانبه‌ران دواده‌كه‌وێت، ئه‌و وتی‌:”ئه‌وانه‌ ناڕاستن و موچه‌ دواناكه‌وێت”.
 
سەرچاوە: SNN