فازڵ عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بازیان ڕاگه‌یاند، “تائێستا بڕیار له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی به‌سه‌ر پیشه‌وه‌رانی بازیان نه‌دراوه، به‌ڵكو له‌ئێستادا ته‌نها مه‌سحێكی ناوچه‌كه كراوه”.
فازڵ عومه‌ر وتیشی:”مامه‌ڵه‌ی مه‌سحكردنی زه‌ویه‌كانی ناوچه‌ی پیشه‌سازی ته‌واو نه‌بوه، دوای ئه‌وه‌ش ده‌نێردرێت بۆ سوره‌ت قه‌یدو دواتریش ڕه‌وانه‌ی تاپۆ ده‌كرێت، بۆیه ئه‌و ڕێكارانه‌ی كاره‌كان ماون و تائێستا كۆتاییان نه‌هاتوه”.
سه‌باره‌ت به‌دروستكردنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی بازیان، فازڵ عومه‌ر ڕونكردنه‌وه‌یداو ئه‌وه‌یخسته‌ڕوو، “له‌سنوری ناوچه‌ی ئه‌ڵایی ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی دروستده‌كرێت، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش پارچه زه‌ویه‌ك له‌كشتوكاڵیه‌وه ده‌خرێته‌سه‌ر زه‌وی شاره‌وانی”.
ئه‌وه‌شی وت:”تائێستا بڕیار له‌سه‌ر دروستكردنی دوكانه‌كان نه‌دراوه، دوای جیاكردنه‌وه‌ی زه‌ویه‌كان ئه‌وكات ڕه‌نگه به‌ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پیشه‌وه‌ره‌كان پێیان بدرێت”.
داواشی له‌پیشه‌وه‌ران كرد، ئه‌گه‌ر هه‌ر پرسیارێكیان هه‌یه له‌سه‌ر ناوچه‌ی پیشه‌سازی بازیان، سه‌ردانی تاپۆ بكه‌ن و له‌نزیكه‌وه به‌دواداچون بۆ به‌ڕێوه‌چونی مامه‌ڵه‌كان بكه‌ن.
SNN