بریارە لە هەفتەی داهاتووەوە رێكخراوی (گیز)ی ئەڵمانی لە شاری سلێمانی و بە گوێرەی میكانیزمێكی تایبەت دەست بە دامەزراندنی هاوڵاتیانی بێكار بكات و بەرێوەبەری نوسینگەی هەماهەنگی قەیرانەكانیش لە پارێزگای سلێمانی رای دەگەنێت كە دامەزراندنەكە مەرجدارەو بۆ ماوەو كاتێكی دیاریكراویشە.
لەوبارەیەوە (بابە رەسوڵ غەفور) بەرێوەبەری نوسینگەی هەماهەنگی قەیرانەكانیش لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند ”لەئێستادا رێكخراوی (گیز)ی ئەڵمانی لە شاری سلێمانی ئامادەكاری بۆ رەخساندنی ژمارەیەك هەلی كار بۆ بێكاران كردوەو لە هەفتەی داهاتوشەوە پرسەی ناونوسین دەستپێ دەكات”.
وتیشی ”بەگوێرەی رینماییەكان هەر كەسێكی سودمەندبوو بۆ ماوەی (60) رۆژو بە كرێیەكی رۆژانە لەگەڵ رێكخراوەكەدا كار دەكات و بۆ كرێكاری ئاسایی بری (25) هەزار دینارو بۆ كەسانی شارەزاش بری (40) هەزار دینار كرێی رۆژانە دیاری كراوە”.