بریارە لەماوەی 20 ساڵی داهاتووداو بەبەهای زیاتر لە یەك ترلیۆن دۆلار چین زیاتر لە 7 هەزار فرۆكەی نوێ بكرێت.
لەوبارەیەشەوە كۆمپانیای بۆینگی ئەمریكی بڵاویكردۆتەوە كە بەهۆی زیادبوونی خواستی سەر ئەنجامدانی گەشتەكان لەرێگەی فرۆكەوە بەتایبەتیش لە چیندا چاوەروان دەكەن لەماوەی 20 ساڵی داهاتووداو تاوەكو ساڵی 2036 كۆمپانیاكانی فرۆكەوانی ئەو وڵاتە بەبەهای یەك ترلیۆن و 100 ملیار دۆلار زیاتر لە 7 هەزار و 240 فرۆكەی نوێ بكرن.
كۆمپانیای بۆینگ ئاماژەی بەوەشكردوە كە بۆ ئەمساڵ و بەراورد بەساڵی رابردوو خواستی سەر كرینی فرۆكەی گواستنەوەی گەشتیاران لەلایەن چینەوە بەرێژەی سەدا 6 پۆینت 3 زیادیكردوەو ئەو وڵاتەش هەوڵ دەدات بۆ دابینكردنی خواستە زیادەكانی سەر گەشتكردن بە فرۆكە فرۆكەی زیاترو نوێ لە كۆمپانیا جیهانیەكان بكرێت.