وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ: تا ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتو باج ده‌خرێته‌ سه‌ر هاورده‌كردنی ته‌ماته‌


به‌پێی‌ بڕیارێكی‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تا ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتو باج ده‌خرێته‌ سه‌ر هاورده‌كردنی ته‌ماته‌و بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك بڕی 350 دیناری ده‌چێته‌سه‌ر.
 
له‌نوسراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌به‌ر دره‌نگ پێگه‌یشتنی‌ به‌رهه‌می‌ ته‌ماته‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ شاره‌زورو باڵه‌كایه‌تی‌‌و سیده‌كان‌و له‌سه‌ر بنه‌مای‌ پاراستنی‌ به‌رهه‌می‌ خۆماڵی‌، بۆ هەر کیلۆیەک تەماتەی هاوردە بڕی 350 دینار باج دادەنرێت‌و ئەو بریارەش تا ناوەڕاستی مانگی داهاتو کاری پێدەکرێت‌و لەسەرجەرم خاڵە سنوریەکان جێبەجێ دەکرێت