ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان نزیكەی چوار مەتر كەمی كردوە


بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دوكان ئاشكرای دەكات كە ئاستی ئاوی بەنداوەكەیان بە بەرارود بە وەرزی گلدانەوەی ئاو سێ مەتر و 40 سانتیمەتر كەمی كردوە و ڕۆژانەش نزیكەی 5 سانتیمەتر دابەزینی دیكە بەخۆیەوە دەبینێت.

حەمە تایەر جەلال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان  رایگەیاند “ئاستی ئاوی بەنداوەكەمان بە بەراورد بە وەرزی گلدانەوەی ئاو لەوەرزەكانی باران باریندا نزیكەی سێمەتر و 40 سانتیمەتر كەمی كردوە ئەگەر لە ساڵی ڕابردودا بەرنامەی گلدانەوەمان گونجاو نەبوایە ئەوا ئەمساڵ ڕوبەڕوی كێشە دەبوینەوە”.

بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان وتیشی” لە ئێستادا بەنداوەكە ڕۆژانە بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنەوەی بەشێكی زۆری هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی سوودی لێ دەبیندرێت و هاوكات وەزارەتی سامانە سروشتیەكانیش بۆ بەرهەم هێنانی ووزەی كارەبا بەكاری دەهێنێت بە پێی پێویستی خۆیان”.

بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان ڕاشیگەیاند: دروستكردنی بەنداو لە ئێران و كاریگەری لەسەر هاتنی ئاو بۆسەر بەنداوەكە هەیە و ڕێژەی كەمكردنی ئاوی لە بەنداوەكەدا لە 2 سانتیمەتری ڕۆژانەوە بۆ 5 سانتیمەتر زیاتر كردوە .


كوردیو