“ململانێی‌ سیاسی‌ كارینه‌كردووه‌ته‌ سه‌ر گه‌شه‌ی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم”

سه‌رۆكی‌ مونته‌دای‌ ئابوری‌ كوردستان ئاشكرایكرد، ڕه‌وشی‌ سیاسی‌‌و ته‌نگه‌ژه‌ سیاسییه‌كانی‌ نێوان هه‌ولێر‌و به‌غدا، كاریگه‌رییان نه‌بووه‌ بۆ سه‌ر كه‌رتی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ نه‌وت له‌هه‌رێمی‌ كوردستان.
(محه‌مه‌د كه‌ریم) سه‌رۆكی‌ مونته‌دای‌ كوردستان به‌ NNA ڕاگه‌یاندوە، هاتنی‌ گه‌وره‌ كۆمپانیاكانی‌ بواری‌ نه‌وت بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌رده‌وامه‌، بارودۆخی‌ سیاسی‌‌و ململانێ سیاسییه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم‌و حكومه‌تی‌ عێراقیش، هیچ كاریگه‌رییه‌كی‌ نه‌بووه‌ بۆ سه‌ر گه‌شه‌ی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ بواری‌ نه‌وت له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا.
له‌ماوه‌ ڕابردوودا سه‌ره‌ڕای‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وت‌و حكومه‌تی‌ عێراق، گه‌وره‌ كۆمپانیاكانی‌ بواری‌ نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهان، گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان واژۆ كردووه‌، هاوشێوه‌ی‌ كۆمپانیاكانی‌ ئیكسۆن مۆبیل‌و شیڤرۆن‌و تۆتاڵ.