باڵیۆزخانه‌ی ژاپۆن له به‌غدا له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندوه، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق یاداشتنامه‌یه‌كیان ئیمزا كردوه بۆ پێدانی قه‌رز به عیراق.
به‌پێی ئه‌و یاداشتانه‌مه‌یه ژاپۆن قۆناغی دووه‌می قه‌رزه‌كانی به بڕی 233 ملیۆن دۆلار ده‌داته به‌غدا و ئه‌وه‌شخراوه‌ته روو كه ئامانج له پێدانی ئه‌و قه‌رزه پاڵپشتیكردنی عیراقه له روبه‌روبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان.
ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندراوه، كه ئه‌و بڕه پاره‌یه به شێكه له كۆی گشتی ئه‌و قه‌رزه‌ی كه ژاپۆن به بڕی 500 ملیۆن دۆلار ده‌یدات به عیراق.