بازرگانانی ئەوروپا رایانگەیاندوە، حكومەتی عیراق رێككەوتنێكی ئیمزاكردوە بۆ كڕینی نزیكەی 60 هەزار تۆن برنج لە ڤێتنام.
ئاماژەیان بەوەشكردوە، ئەو رێككەوتنە بەشێوەیەكی راستەوخۆ ئەنجام دەدرێتو هیچ كەمكردنەوەیەكی نهێنی بۆ ناكرێت، بەپێی گرێبەستەكەش هەر تۆنێك برنج بەكرێی گواستنەوەوە بە 590 دۆلار دەكڕدرێت، هەروەك بڕیارە لەدوای 75 رۆژ لە ئیمزاكردنی رێككەوتنەكە رادەستی عیراق بكرێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە هەفتەی پێشوو وەزارەتی بازرگانی عیراق لە كەمكردنەوەیەكدا بڕی 60 تۆن برنجی لە پاكستانو ئۆرۆگوای كڕی، كە نرخی یەك تۆن برنجی پاكستانی بەكرێی گواستنەوەشەوە دەگاتە 416 دۆلار، بەڵام نرخی یەك تۆن برنجی ئۆرۆگوایی 580 دۆلارو 50 سەنتی پێدراوە.
بەوتەی ئەو بازرگانانە، گرێبەستەكەی عیراق بۆ كڕینی برنجی پاكستانی مەرجێكی تێدایە كە دەبێت پێش ئەوەی گرێبەستی كڕینەكە ئیمزا بكرێت، نمونەیەك لەو برنجە ڕەوانەی ئەنجومەنی دانەوێڵەی عیراق بكرێت بۆ ئەوەی پشكنینی بۆ بكرێت.