فەرشی دەستی ئێران هەناردەی 80 وڵاتی جیهانی دەكرێت‌و ئەمریكاش لە پلەی یەكەم دێت


وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ئێران رایگەیاند، ”ساڵی رابردوو قەبارەی هەناردەی فەرشی دەستی وڵاتەكەی بۆ 90 ملیۆن دۆلار زیادیكردووە، هۆكاری ئەو گەشەكردنەشی بۆ ئیمزاكردنی رێككەوتنامەی ئەتۆمی گەڕاندۆتەوە”.

وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ئێران لە راپۆرتێكیدا ئاماژەی بەوەشكردووە، ئیمزاكردنی رێككەوتنی ئەتۆمی ‌و هەڵگرتنی سزا ئابووریەكانی سەر تاران وایكردووە پەیوەندیە بازرگانیەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ جیهاندا گەشەی زیاتر بكات، یەكێكیش لەو بوارانە هەناردەكردنی فەرشی دەستی بووە بۆ ئەمریكا.

وەك لە راپۆرتەكەدا هاتووە، لە دوای هەڵگرتنی سزاكانی سەر ئێران، لە ئێستادا فەرشی دەستی هەناردەی 80 وڵاتی جیهانی دەكرێت‌و ئەمریكاش لە پلەی یەكەمی كڕیارانی فەرشی دەستی ئێرانیدایە.