وەزیری پیشەسازی: گرنگی بە پیشەسازیە سەرەكیەكان نەدراوە


وەزیری پیشەسازی عیراق بەوەكالەت رایدەگەیەنێت، لەسەدا 40ی پرۆژەكانی وەبەرهێنان، لێكۆڵینەوەیان بۆ نەكراوەو لەڕووی ئابووریشەوە سوودێكی ئەوتۆیان نیە.

محەمەد شیاع سودانی وەزیری پیشەسازی عیراق بەوەكالەت لە دیدارێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە بودجەی گشتی ساڵی 2017دا، حكومەتی عیراق 13 ملیار دۆلاری بۆ پلانی وەبەرهێنان تەرخان كردوە، بەڵام لەسەدا 40ی ئەو پرۆژانەی دیاریكراون سوودێكی ئابووری ئەوتۆیان نیە، جگەلەوەش گرنگی بە پیشەسازیە سەرەكیەكان نەدراوە، ئەمەش وایكردوە پلانەكە لە ئاست پێشبینیەكاندا نەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردوە، یەكێك لە گرنگترین ئەو كێشانەی رووبەڕووی بازاڕەكانی عێراق بۆتەوە، ئەوەیە پشت بە بەرهەمی وڵاتانی دراوسێ‌‌و هاوردەكراو دەبەستێت، بەو هۆیەشەوە تەنها لەسەدا 57ی كارگەكان كار دەكەن‌و ئەوانی تر لەكار كەوتوون.