ستراتیژی کارکردنی ستیڤ جۆبس سەرکەتووترین سەرمایەداری جیهان



یەکێک لە بەناوبانگترین عەقڵەکانی سەدەی بیست و سەرەتای بیست و یەک، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری کۆمپانیای (ئەپڵ)ـی خاوەن ئایفۆن و ماکنتۆشە، ئەو بەوە ناسراوە کە داهێنەرە، بزنسمانە، دیزاینەرە، بەڕێوەبەرە و سەرکردەی کارە.

هۆکاری سەرکەوتنی ئەم کەسایەتییە، کە کۆمپانیاکەی بەهای ٦٥ ملیار دۆلار بوو ئەوکاتەی کە مرد، وردبوونەوەی قوڵە لە ئیشدا، ستیڤ  زۆر ورد دەبووەوە لە بەرهەمەکانی کە دەبوو زۆر جوان، دیزاینی رێک و خزمەتگوزارییەکی نەوعی بوونایە، هەر ئەوەش هۆکاری خستنەڕووی ئەو هەموو بەرهەمە نایابە بوون.

بۆ نموونە، لە دروستکردنی کۆمپیوتەری ماڵی (Apple 2) لە ١٩٧٧، ستیڤ جۆبس بە نێو ٢ هەزار رەنگی بێجیدا گەڕا هەتا یەکێکیان هەڵبژێرێت و بیکات بە رەنگی ئەو ئامێرە، و دەیان رۆژی خەرجکرد لەسەر ئەوەی گۆشەکانی کەیسی کۆمپیوتەرەکە دەبێت چۆن بن؟! ئەگەرچی ئەم جۆرە کارکردنە هێواشە زۆر جێی ناڕەحەتی بەڕێوەبەرانی ئەپڵ بوو،بەڵام لە دواجاردا لە ماوەی سێ ساڵدا، توانی بایی ١١٨ ملیار دۆلار لەو کۆمپیوتەرە بفرۆشێت.

ئەگەرچی خەرجکردنی کات بەسەر شتێکەوە زۆر بەسوودە، بەڵام هەندێکجار تەرخان نەکردنی کات وەکو پێویست کێشە گەورەکەیە، زۆرجار سەرقاڵبوون و ناوبڕ و پچراندن دەبنە هۆی نەمانی تەرکیز لەسەر کار، بۆ نموونە، کارمەندێکی ئاسایی ئەمەریکی لە هەر کاتژمێرێکدا ١١ جار سەرقاڵ دەکرێت، کە زۆربەیان ئیمەیلن.

دەتوانیت بەم هەنگاوانە ئەم پچڕان و وردە سەرئێشانە نەهێڵیت تاوەکو بتوانیت بە باشی تەرکیز بکەیتە سەر ئەو کارەی لەبەردەستە:

• خۆت دووربخەوە لە دەوروبەرت و تەنها تەرکیز بکە سەر ئەو کارەی لە پێشتە، نووسەر (مارک توەین) ئەم رێگایەی بەکار دەهێنا، دەچووە ناو کەپرەکەیەوە و خۆی لە جیهان دووردەخستەوە.

• دەتوانیت رۆژەکەت دابەشی دووی بکەیت،  نیوەی یەکەمیان هەرچی ئیمەیل و سۆشیال میدیات هەیە بیکوژێنیتەوە و بەدوور بیت، و نیوەی دووەم کارکردنێکی ئاسایی.

• کاتی دابەشکراو، بە جۆرێک ماوە نە ماوەیەک (بۆ نموونە ٩٠ خولەک) تەرکیزی تەواوت لەسەر ئیشەکەت بێت،  لەو ماوەیەدا دەتوانیت زۆر شت بەدەست بهێنیت، دواتر دەتوانیت بۆ ماوەیەک بگەڕێیتەوە سەر باری ئاسایی، بەڵام ئەگەر کارت هەبوو دیسان خۆتی بدەرێ،  لەبیرت نەچێت، خێرایی گرنگ نییە، بەڵکو خۆتەرخان کردن گرنگە کە تێیدا دەتوانیت تەرکیز بکەیت و ئەنجامێکی باش بەرهەم بهێنیت.