لیژنه‌كانی‌ په‌رله‌مان ڕاپۆرتی‌ بودجه‌ ته‌واوده‌كه‌ن

بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژی‌ داهاتوودا، ڕاپۆرتی‌ لیژنه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، سه‌باره‌ت به‌پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ ئه‌مساڵی‌ هه‌رێم ته‌واو بكرێت‌و ئاراسته‌ی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ بكرێت. 
(تارق جه‌وهه‌ر) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڕاگه‌یاندنی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ NNA ڕاگه‌یاندوە، له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژی‌ داهاتوودا، ڕاپۆرتی‌ لیژنه‌كانی‌ په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌بودجه‌ ته‌واو ده‌بێت‌و ئاراسته‌ی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ په‌رله‌مان ده‌كرێن، وتیشی‌:”بڕیاره‌ لیژنه‌ی‌ دارایی ڕاپۆرتی‌ كۆتایی‌ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ ئاماده‌ بكات”.
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڕاگه‌یاندنی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ڕاپۆرتی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ په‌رله‌مان ته‌واو ده‌بێت‌و ڕه‌وانه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان ده‌كرێت، سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان كاتی‌ دانیشتنی‌ داهاتووی‌ په‌رله‌مان دیاریده‌كات‌و تایبه‌ت ده‌بێت به‌تاووتوێكردنی‌ پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌.