بیل گەیتس دەڵێت ئەگەر ئێستا بچمە زانکۆ ئەمانە دەخوێنم


بۆ ئەوانەی هێشتا ماویانە بچنە زانکۆ و خۆیان یەکلا نەکردووەتەوە چ  بابەتێک بخوێنن، قسەکانی بیل گەیتس دەوڵەمەندترین کەسی جیهان، لەبارەی خوێندن لەم سەردەمەدا وەربگرن.

دامەزرێنەری مایکرۆسۆفت، کە ساڵانێکی زۆرە بێ ڕکابەرە لە دەوڵەمەندیی و بەڕێوەبەری دامەزراوەی گەورەی خێرخوازی (گەیتس فاوندەیشن)ە، دەڵێت ئەگەر ئەمڕۆ بچێتە زانکۆ، ئەوە بابەتەکانی زانیاریی دەستکر (Artificial intelligence)، وزە یان زانستە زیندەوەرییەکان (Biosciences)دەخوێنێت، ناوبراو هەریەک لەم باباتانە بە زۆر کاریگەر دەزانێت لە جیهانی ئەمڕۆدا.

شارەزایانی تەکنۆلۆژیا و ئابووری هاوڕان کە لە ماوەی بیست ساڵی داهاتوو گۆڕانکاری زۆر لە کارکردن دروست دەبێت هەروەکو کۆمپانیاکان ڕوودەکەنە بەکارهێنانی زانستی دەستکرد بۆ بە ئۆتۆماتیک کردنی کارگەکانیان، شوێنی کارەکانیان یاخود فرۆشگاکانیان.

تا ڕادەیەکی زۆر ئەگەری هەیە ئەم سیستەمانە بە وزەی نوێ بووەوە وەکو وزەی (خۆر) و (با ) کار بکەن، گەیتس لەوەو پێش گوتوویەتی کە لە ماوەی ١٥ ساڵی داهاتوودا “موعجیزەیەكی وزە” لە جیهاندا دەبینێت، وەک ئاماژەیەک بۆ کەمبوونەوەی پشت بەستن بە نەوت و غاز و رەژوو بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا.

ئەمە جگە لەوەی بازاڕی تەکنۆلۆژیای زیندەروەریی (بە تایبەتی لە ئەمەریکا) لە گەشەسەندنێکی خێرادایە، بە جۆرێک کۆمپانیا ئەهلییەکان کێبڕکێیانە لەسەر دروستکردنی دەرمان و چارەسەری زیرەکتر و کاریگەرتر بۆ بەکتریای دژەبەرگریی.

گەیتس دڵی گەنجانیشی دایەوە و وتی: “ئێوە لە ئێستادا لەوكاتەی من لەتەمەنی ئێوە بووم زیاتر دەزانن ، ودەتوانن هەر ئێستایش دەست بکەن بە رووبەڕووبوونەوەی نادادپەروەری، جا لە شەقامەکەی خۆتانەوە بێت یان لە سەرتاسەری جیهان “.